کەریم پەرویزی
ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی فیلم، كوێنتین تارانتینۆ، فیلمێكی به‌ناوبانگ و سه‌ركه‌وتووی هه‌یه به ناوی ''جانگۆی بێ زنجیر'' كه باس له كۆیله‌یه‌كی ڕه‌شپێست له ڕه‌شپێسته‌كانی ئا‌مریكا ده‌كا كه به‌پێی یاسای هه‌ندێ له ئه‌یاله‌ته‌كانی ئامریكای سه‌رده‌می كۆیله‌داری، ئازاد بووه و هاتووه به دوای خۆشه‌ویسته‌كه‌یدا ده‌گه‌ڕێ و ده‌یه‌وێ ڕزگاری بكا. له ماڵی ئاغایهكدا ده‌یدۆزێته‌وه به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه گرفتی سه‌ره‌كیی بۆ دروست ده‌كا نه‌ک ئاغاكه به‌ڵكوو كۆیله‌یه‌كی دیكه‌ی ڕه‌شپێسته كه له ئاغاكه زیاتر په‌رۆشی كۆیلهدارییه و ده‌یه‌وێ پلانی جانگۆ بۆ ڕزگاركردنی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی سه‌ر نه‌گرێ!
ئه‌م كورته چیرۆكه‌ی له‌و فیلمه گێڕامانه‌وه، حیكایه‌تێكی دوور و درێژی مێژووی عه‌شق بۆ زنجیره! زنجیرێک كه مرۆڤێكی دیكه ده‌یكاته مل مرۆڤه‌كان، به‌ڵام هه‌ندێ له مرۆڤه كۆیله‌كان وه‌ها گیرۆده‌ی زنجیره‌كه‌یان ده‌بن كه هیچ بیر له ده‌ربازبوون ناكه‌نه‌وه به‌ڵكوو خۆیان ده‌بنه هێزی توندئاژۆی پته‌وكردنی زنجیره‌كانی ملیان.
حیكایه‌تی گیرۆده‌یی به زنجیره‌كان حیكایهتێک به كۆنیی سه‌رتاپای مێژوویه، چونكه له هه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌كی مێژوودا ده‌گه‌ڕێی، كه كۆیله‌بوونی مرۆڤه‌كان هه‌بووه، به‌شێكی گرنگی كۆیله‌كانیش هه‌بوون كه خۆیان هۆكاری سه‌ره‌كیی به‌رده‌وامیی كۆیله‌داری بوون و كۆیله‌دارییان وه‌كوو یاسایه‌كی سروشتی بینیوه كه ده‌بێ ملی بۆ شۆڕ كه‌ن و گه‌ر مل به‌رامبه‌ر به‌و یاسایه‌ی سروشت با بده‌ن، سروشت و خودا غه‌زه‌بیان لێ ده‌گرێ! وه‌ك بڵێی بانتر له زنجیری كۆیله‌تی غه‌زه‌بی دیكه‌ش هه‌بێ!!
به‌ناوبانگترین راپه‌ڕینی مێژوو دژی كۆیله‌داری، ڕاپه‌ڕینی سپارتاكووسه كه دژی ده‌سه‌ڵاتی كۆیله‌داریی ڕۆمی كۆن هه‌ستایه‌وه و ئیمپراتۆریی ڕۆمی تووشی قه‌یران كرد، به‌ڵام گرفتی سه‌ره‌كیی به‌رده‌می سپارتاكۆسیش هه‌ر خودی كۆیله‌كان بوون!
كۆیله‌كان هێزی سه‌ره‌كیی پیاده‌ی ڕۆمیان پێک ده‌هێنا و دژی سپارتاكووس شه‌ڕیان ده‌كرد! هه‌روه‌ها گه‌وره‌ترین گرفتی سپارتاكووس ئه‌وه بوو كه كۆیله‌یه‌ک كه له سه‌ر زه‌وی كاری كشتوكاڵی بۆ ئه‌رباب ده‌كا، قه‌ناعه‌ت پێ بێنێ كه چاره‌نووسی دیكه‌ی جیا له كۆیلهتیش ده‌توانێ له‌سه‌ر ڕێی بێ!
قه‌ناعه‌ت پێهێنان به كۆیله‌یه‌ک كه زنجیره‌كه‌ی ملت ئه‌به‌دی نییه و ده‌توانی به بێ زنجیر و بێ ئاغاش بژیت، گه‌وره‌ترین كێشه‌ی ژیانی مرۆڤه وشیارهكانه!
له سه‌رده‌می كۆلۆنیالیزمی ئورووپایی‌دا كه زۆربه‌ی وڵاتانی جیهانیان داگیر كردبوو، له ئافریقاش به‌ته‌واوی له نێوان فه‌رانسه و ئینگلیس و هه‌ندێكیش بۆ ئاڵمان و بێلژیک دابه‌ش كرابوو، چه‌ندین شه‌ڕ و سه‌رهه‌ڵدانی گه‌وره دژی سیستمی كۆلۆنیالیستی هاته ئاراوه.
به‌ناوبانگترین سه‌رهه‌ڵدان، شۆڕشی ئه‌لجه‌زایر بوو كه چونكه هه‌ندێ له فهرانسهییهكانیش له‌گه‌ڵی كه‌وتن و بیری چه‌پ له‌و سه‌رده‌مه‌دا له‌گه‌ڵ ڕزگاریخوازهكان بوو، ته‌نانه‌ت ژان پۆل سارتریش پشتیوانیی له ڕاپه‌ڕینی ئه‌لجه‌زایر ده‌كرد؛ ئیدی له دونیادا ده‌نگی ده‌دایه‌وه و هه‌موو دونیا هه‌واڵه‌كانیان گوێ ده‌گرت و وه‌دوای ده‌كه‌وتن.
فرانتس فانوون، نووسه‌ری ئه‌لجه‌زایری له‌سه‌ر ئه‌و سه‌رهه‌ڵدانه و دژی كۆلۆنیالیزم كتێبێكی هه‌یه به ناوی ''دۆزه‌خییه‌كانی سه‌ر ئه‌رز''، كه باس له سیستمی كۆلۆنیالیستی و دۆخی كۆلۆنییه‌كان و بهكۆلۆنیكراوهكان ده‌كا. له‌وێدا ئاماژه‌ی به‌و كه‌سانه تێدا هه‌یه كه وه‌ها كۆلۆنی كراون كه پێیان وایه كه كۆلۆنیالیزم چاره‌نووسی سروشتی و هه‌تاهه‌تایی وڵاته‌كه‌یانه و فانوون ده‌ڵێ كه كۆلۆنیالیزم نه‌ک له سیستمی ئیداری و ئابووریدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه به‌ڵكوو كۆلۆنیاڵیزم ڕۆیشتوه‌ته نێو بیركردنه‌وه و هزریانه‌وه و به مێشک بهكۆلۆنی كراون.
كۆلۆنیالیزم له ئێران‌دا، لانیكه‌م له دوای مه‌شرووته له ڕێگه‌ی گۆڤاره‌كانی وه‌كوو كاوه و ئیرانشههرهوه هاتۆته نێو وڵات و وه‌كوو ده‌سه‌ڵاتیش له سه‌رده‌می ڕه‌زاخانه‌وه هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان و داگیركردنی خاک و دواتریش داگیركردنی مێشكیان دراوه و هه‌وڵی تواندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كان له‌نێو نه‌ته‌وه‌ی فارس‌دا، ڕه‌وتی سه‌ره‌كیی سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداری له زیاتر له یه‌ک سه‌ده‌ی ڕابردوو له ئێران‌دا بووه و ئێستاش له‌نێو ده‌سه‌ڵات و له‌نێو ئۆپۆزیسیۆنی ناوه‌ندگه‌رادا به‌رده‌وامه.
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆلۆنیالیزم له ئێران‌دا به‌ره‌نگارییه‌كی سه‌خت و دژواره چونكه هه‌م ده‌بێ شه‌ڕی مان و نه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات بكه‌ی و هه‌م تانوپۆی زنجیره‌كانی كۆلۆنیالیزمی ئێرانی بناسی و بیناسێنی به خه‌ڵك و هه‌م به‌رامبه‌ر به‌وانه‌ش بوه‌ستیته‌وه كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌م زنجیرانه‌ی كۆلۆنیالیزم به هه‌تاهه‌تایی و سروشتی نیشان بده‌ن و گرێی بده‌نه‌وه به‌و مێژووه باستانییه چهواشهیهوه كه له سه‌ده‌می ڕه‌زاخاندا داتاشراوه!
كه‌سانی عاشقی زنجیر، وه‌كوو عیرفانی قانعی فه‌رد و به‌ناو نووسه‌رانی ده‌رباری و یان توركێكیكی وه‌كوو ته‌باته‌بایی كه سوێیان بۆ كۆیله‌بوونیان ده‌بێته‌وه گرفتی سه‌ره‌كیی سه‌ر ڕێگای ڕوونكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی سته‌ملێكراون.
ئه‌مانه نه‌ک ملیان بۆ زنجیر شۆڕ كردووه، به‌ڵكوو هه‌رجۆره جووڵهكردنێک به زنجیره‌كانی ملیان به تاوان ده‌ناسن و پێیان وایه كه شانازییه‌كی گه‌وره‌یه كه زنجیر له مل و بهكۆیلهكراوی له‌به‌رده‌می مێژوودا ڕاوه‌ستاون و گه‌ر زنجیره‌كه‌یان چكۆله‌ترین جووڵه‌یه‌ک بكا، ئاغا لێیان خۆش نابێ و تووشی غه‌زه‌بی هه‌تاهه‌تایی ده‌بن!
تێگه‌یاندنی ئه‌وانه‌ی كه كۆیله‌بوونیان پێ خۆشه و ده‌ستهێنان به زنجیره‌كانی ملیاندا ده‌یانهێنێته لووتكه‌ی خۆشی، گه‌وره‌ترین كۆسپی سه‌ر ڕێگای شۆڕش و سه‌رهه‌ڵدانه.
شۆڕشی ژینا كه شۆڕشێكه بۆ ئازادی و دژی هه‌رجۆره چه‌وساندنه‌وه و به‌كۆیله‌كردنی مرۆڤه‌كانه، له‌به‌رده‌م قۆناخێكی دژوار‌دا ده‌بێ كه بریتییه له پساندنی زنجیره‌كانی كۆیله‌تی له مێشكی مرۆڤه‌كاندا تا بتوانن داهاتوو به ئازادی ببینن. بۆ ئه‌وه‌ی بڕوایان به‌وه هه‌بێ كه كوردبوون و تورک بوون و ... هیچ كه‌م و كورتییه‌كی له فارسبوون نییه! كۆیله‌یی و كۆلۆنیالبوون هیچ شانازییه‌كی نییه و ئه‌وه فێڵی ئاغاكانه كه وات لێ ده‌كه‌ن سوێت بۆ زنجیره‌كه‌ت بێته‌وه و عاشقی زنجیره‌كه‌ی مێشكت ببی.
ئازادی نرخی ده‌وێ و بهرپرسایهتییەكهی گه‌وره‌یه كه ڕه‌نگه هه‌ر كه‌س ئه‌و توانایه له‌خۆیدا نه‌بینێ كه به ئازادانه بڕیار بدا و بۆیه مه‌یلی بۆ لای زنجیره‌كانی ده‌كشێته‌وه به‌ڵام ژیان و خه‌بات له پێناوی ئازادی‌دا، گه‌وره‌ترین مانای مرۆڤبوونه!
وەرگیراو لە بەرنامەی هزرین