کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانێک لە وڵاتی کانادا بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە ڕاپەڕینی ژینا

12:04 - 6 خاکەلێوه 2723

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی، كوردستانییان و نەتەوەكانی دیكەی ئێران و دانیشتووی کانادا، بە هاوكاریی كۆمیتەی حیزبی دێموكرات، لە ناوەندی شاری ڤانکۆڤێر بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە شۆڕشی گەلانی ئێران دژی دەسەڵات، خۆپیشاندانێکیان بەڕێوە برد.

لەو خۆپیشاندانەدا، پەیامی كۆمیته‌ی حیزب لەلایەن "فایزە نەوزاد" بە زمانی ئینگلیزی پێشکەش بە ئامادەبووان کرا کە لە بەشێک لەو پەیامەدا باس لە جینایەتەكانی ڕێژیم لە ماوەی شۆڕشی ژینا کرا، بە تایبەت باس لە ئیعدامەكانی چەند ڕۆژی ڕابردوو کرا.

هەروەها لەو پەیامەدا ئاماژە بەوە کرا کە هێزە سەركوتكەرەكانی ڕێژیم لە کاتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز، بە شێوەی ڕاستەوخۆ تەقەیان لە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردووە.

لە بەشێكی دیكەی بەرنامەكەدا، "تارا" وتارێكی لەسەر جێگە و پێگەی كوردستان لەم شۆڕشە نوێیەدا پێشکەش کرد و وتی: یەکگوتاری بۆ سەرانسەری ئێران و كوردستان، وەک ڕەمزی ئازادی چاوی لێ دەكرێت.

لە کۆتاییدا "دەریا" كچە هونەرمەندی كورد، گۆرانیی "ژن ژیان ئازادیـ"ـی پێشکەش کرد.