کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەبارمتەگرتنی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە

10:33 - 13 رەشەمه 2722

فەرەیدوون نەبی، خەڵکی پیرانشار، بە جێگەی براکەی ماوەی ١٢٦ ڕۆژە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە بە بارمتە گیراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کوردپا، ڕۆژی شەممە ٦ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی، هێزەکانی ڕێژیم پاش ئەوەیکە بە مەبەستی دەسبەسەرکردنی "فەردین نەبی" هەڵیانکوتایە سەر بنەماڵەی ناوبراو و نەیانتوانی ناوبراو دەسبەسەر بکەن، بە شێوەیەکی توندوتیژانە برای بچووکی فەردین بە ناوی "فەرەیدوونـ"ـیان دەسبەسەر کرد و بە بارمتەیان گرت.

هێزەکانی ڕێژیم بە بنەماڵەی ناوبراویان ڕاگەیاندووە کە تا ئەو کاتەی فەردین خۆی بە ئیدارەی ئیتلاعات نەناسێنێت، فەرەیدوونی برای لە ئیدارەی ئیتلاعات ڕادەگیرێت.

هەرلەم پێوەندییەدا ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی عوسمان نەبی باوکی فەردین و مریەم نەبی هاوژینی فەردین، بانگی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شاری پیرانشار کراون و بۆ ماوەی چەند کاتژمێر لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کراوە.

پێشتر هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم دەستیان بەسەر مۆبایلی هەموو ئەندامانی ئەو بنەماڵەیەدا گرتبوو.

فەرەیدوون نەبی، پاش ٤٨ ڕۆژ لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێ گواستراوەتەوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە و تا ئێستاش چارەنووسی ناڕوونە.