کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی ژەهراویکردنی کچانی قوتابیی کوردستان لەلایەن ڕێژیمەوە

09:51 - 14 رەشەمه 2722

لە درێژەی ژەهراویکردنی قوتابییان لەلایەن ڕێژیمەوە، ڕۆژی ڕابردوو قوتابییانی قوتابخانەکانی کامێران، سنە و ورمێ، ژەهراوی کران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ژووری هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕۆژی شەممە ١٣ی ڕەشەمەی ١٤٠١ی هەتاوی، لە درێژەی ژەهراویکردنی قوتابییانی قوتابخانەی کچان، قوتابییانی قوتابخانەی "عفەت" لە شاری کامێران  ژەهراوی کران و بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی شەممە ژمارەیەک لە قوتابییانی قوتابخانەی دواناوەندیی کچانەی "جەنەت" لە شاری سنە بەهۆی هەڵمژینی گازێکی نامۆ ژەهراویی بوون و بۆ نەخۆشخانەی کەوسەری ئەو شارە گواستراونەتەوە.

هەروەها ڕۆژی ڕابردوو، قوتابخانەیەکی دواناوەندیی کچان لە ورمێ، لە درێژەی پیلانە دژە مرۆییەکانی ڕێژیم ژەهراوی کران و قوتابییان بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە.