کەریم پەرویزی
شاری ڕۆم كه پێته‌ختی ئێمپراتۆریی ڕۆم بوو، له سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی یه‌كه‌می زایینی‌دا نزیک به ٨٠٠ هه‌زار كه‌س حه‌شیمه‌تی بوو. شارێكی زۆر گه‌وره و پان و به‌رین كه سه‌دان هێكتار پانایی بوو و به هه‌زاران خانوو و بینای تێدا دروست كرابوو.
ساڵی ٦٤ی زایینی، له‌ناكاو له دووكانێكی ئاساییه‌وه ئاگرێک كه‌وته‌وه و دووكانه‌كه به‌ته‌واوی سووتا و بوو به خۆڵه‌مێش. ڕووداوێک كه ڕه‌نگه به هه‌زاران جار دووپات بووبێته‌وه و دووكانێ یان ماڵێک سووتابێ و سرنجی كه‌سی ڕانه‌كێشاوه به‌ڵام ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وه وه‌كوو ڕووداوه‌كانی پێش خۆی نه‌بوو!
ئاگری ئه‌و دووكانه كێشرایه دووكانه‌كانی ده‌وروبه‌ری و به‌خێرایی به‌شێكی زۆری بازاڕه‌كه‌ی گرته‌وه! كه‌چی ئاگره‌كه ته‌نیا به بازاڕه‌وه نه‌وه‌ستا و كێشرا بۆ نێو كۆڵان و گه‌ڕه‌كه‌كانی شار. له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكدا به‌شێكی زۆری ڕۆم سووتا و به هه‌زاران كه‌س له‌نێو ئاگره‌كه‌دا تێدا چوون!
ده‌ڵێن له‌و كاته‌دا كه ڕۆم له‌نێو ئاگردا ده‌سووتا، نێرۆن ئێمپراتۆری به‌ناوبانگ بۆ خوێنمژی و مرۆڤكوژی له باڵكۆنی كۆشكه‌كه‌یه‌وه ڕاوه‌ستابوو و چاوی له ئاگره‌كه ده‌كرد! تا ئاگره‌كه گه‌یشته لای كۆشكه‌كه‌ی خۆی ئه‌و كات كۆشكی به‌جێ هێشت و دوای ته‌واوبوونی ئاگره‌كه و كوژرانی ده‌یان هه‌زار كه‌س له خه‌ڵک، بڕیاری دا كه له پانتاییه‌كی گه‌وره‌دا كۆشكێكی زێڕینی بۆ ساز بكه‌نه‌وه كه دوو ته‌پۆڵكه‌ی گه‌وره‌ی ڕۆم ده‌كه‌وته نێو كۆشكه‌كه‌ی! مێژوو وای تۆمار كردووه كه نێرۆنی خوێنمژ خۆی پیلانی ئاگرتێبه‌ردانی ڕۆمی داڕشتبوو و تۆڵه‌ی له‌وانه كرده‌وه كه له ماوه‌ی ڕابردوودا دژی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی قسه‌یان كردبوو و له‌نێو شاری ڕۆم كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه بردبوو!
له شته سه‌یره‌كانی ڕۆژگار كه بۆ نێرۆن ڕوویان دا ئه‌وه بوو كه هێشتا گه‌نج بوو كرا به ئێمپراتۆر و دایكی كه مه‌له‌كه‌ی ڕۆم بوو ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه بوو و به به‌رنامه‌كانی دایكی كرا به ئێمپراتۆر و ده‌سه‌ڵاتی پێ درا و دایكی هێزی به نێرۆن ده‌دا، به‌ڵام نێرۆن كه جێی قایم كرا، بڕیاری دا كه دایكی بكوژن، تاكوو منه‌تباری كه‌س نه‌بێ!
له حه‌وزی مه‌له‌كردن له تاران‌دا، چه‌ند ساڵ پێش، ڕه‌فسه‌نجانی خنكێندرا، ئه‌ویش به بڕیاری خامنه‌یی! ڕه‌فسه‌نجانی كه‌سێك بوو كه پیلانی دژی هه‌موو كه‌س گێڕا و هه‌موو كه‌سی له ده‌سه‌ڵات وه‌لا نا و خامنه‌یی كرد به جێگره‌وه‌ی خومه‌ینی و هێزی بۆ كۆ كرده‌وه! خامنه‌ییش وه‌كوو نێرۆن بۆ ئه‌وه‌ی منه‌تباری نه‌بێ، ڕه‌فسه‌نجانیی له ده‌سه‌ڵات دوور خسته و دوایه‌ش له‌نێو حه‌وزی مه‌له‌كردندا خنكاندی!
ئه‌مه، ته‌نیا وێكچوونی خامنه‌یی و نێرۆن نییه، به‌ڵكوو له ئێسته‌دا خامنه‌یی وه‌كوو نێرۆن كه‌وتۆته تۆڵه‌كردنه‌وه له‌وانه‌ی كه دژی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی دروشمیان داوه!
له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوو و له‌نێو دڵی شۆڕشی ژینادا قوتابخانه‌كانی سه‌رتاسه‌ری ئێران و به‌تایبه‌ت قوتابخانه‌ی كچان بوونه مه‌كۆی ده‌ربڕینی ناڕەزایی دژی خامنه‌یی. وێنه و ڤیدیۆكانی كچانی قوتابخانه كه له قوتابخانه ده‌هاتنه ده‌ر و دروشمی ژن، ژیان، ئازادی و نه‌مان بۆ دیكتاتۆریان ده‌گوته‌وه هێشتا له مێشک و به‌رچاوی جیهانه‌وه‌یه كه به چ ئێرادهیهكهوه كۆشكی سته‌مكاریان وه‌له‌رزه ده‌خست!
له قوتابخانه‌كانی كچاندا، كه خامنه‌یی ساڵانێكی دوور و درێژه پیلانی په‌روه‌رده‌ی به‌ناو ئیسلامی به‌ڵام لە ڕاستیدا په‌روه‌رده‌ی فاشیستی و به‌كۆیله‌كردن داده‌ڕێژێ، نه‌ک كچانی ڕووسوور نه‌بوون به كۆیله به‌ڵكوو وێنه‌كانی خومه‌ینی و خامنه‌ییان له كتێبه‌كانیان دڕاند تاكوو پێی بڵێن كه خه‌یاڵت خاوه!
به پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌یه‌كی خودی ئێران و ژێرده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی ویلایه‌تی فه‌قیهی، له ٩ی سه‌رماوه‌ز هه‌تاكوو ١١ی ڕه‌شه‌مه، ٩١ قوتابخانه له ئێران‌دا هێرشی شیمیایی كراوه‌ته سه‌ریان! هه‌مان ڕاپۆرت ده‌ڵێ كه ته‌نیا له ڕۆژی ١١ی ڕەشهمهدا ٣٠ قوتابخانه وه‌به‌ر هێرش كه‌وتوون!
به پێی هه‌واڵی ڕادیۆ فه‌ردا، ڕۆژی ١٢ی ڕەشهمه له ٣٣ شار له ١٧ پارێزگا له ئێران هێرشی شیمیایی كراوەته سه‌ر قوتابخانه‌كان!
زۆر چالاک و ناوه‌ندی سیاسی، ڕاگه‌یه‌ندراویان داوه و هێرشی شیمیایی بۆ سه‌ر قوتابخانه‌كانی كچانیان مه‌حكووم كردووه و هه‌ندێک به ڕوونی باسی ئه‌وە ده‌كه‌ن كه ده‌ستی خودی ڕێژیم له‌م ژه‌هراویكردن و هێرشانه‌دا هه‌یه. له‌و نێوه‌دا كه‌سانێكیش ده‌پرسن كه لۆژیكی نییه كه ڕێژیم كاری وا بكا و چ قازانجێكی بۆ ڕێژیم هه‌یه!؟
ئه‌وه‌ی كه ئه‌و پرسیاره له زێهنی وه‌ها كه‌سانێكدا شكڵ ده‌گرێ، له‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ كه زێهنی ئه‌وان و هه‌زارانی دیكه‌ش وای لێ ده‌ڕوانێ كه حكوومه‌ت له هه‌ر وڵاتێكدا كاری پێڕاگه‌یشتن به خه‌ڵک و ئیداره‌كردنی ژیانی كۆمه‌ڵگایه و له‌وه‌ها زێهنیهتێكدا ئیدی ناگونجێ كه حكوومه‌تێک بێ و منداڵانی قوتابخانه ژه‌هراوی بكا! ئه‌وان وای لێ ئاكام ده‌گرن كه ئه‌م كاره حه‌تمه‌ن كاری گرووپێكی توندئاژۆیه و حكوومه‌ت ڕه‌نگه كه‌مته‌رخه‌میی كردبێ له دۆزینه‌وه‌یاندا به‌ڵام له‌م ڕووداوه‌دا قازانجی ده‌ست ناكه‌وێ و بۆیه كاری حكوومه‌ت نییه!
ئه‌مه له نه‌ناسینی كۆماری ئیسلامی و بیری دزێوی ویلایه‌تی فه‌قیهیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ و پێی وایه كه حكوومه‌تی ویلایه‌تی فه‌قیهی حكوومه‌تێكی ئاسایی و نۆرماڵه. كاتێك ڕابردووی هاتنه‌سه‌ركاری ئه‌م حكوومه‌ته وه‌بیر دێنیته‌وه، بڕیاره دژەمرۆییهكانی و بیره دژە ژن و دژەژیانهكانی ده‌بینیته‌وه ئیدی ده‌زانی كه ئه‌م ڕێژیمه تا چ ڕاده‌یه‌ک ده‌توانێ دڕنده بێ. ئه‌مانه هه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ن كه سینما ڕێكسیان له ئابادان ئاگر تێ به‌ردا چونكه سینما و چاولێكردن له فیلم به‌لایانه‌وه گوناح بوو! خومه‌ینی له سه‌رده‌می پاشایه‌تی ده‌یگوت هاتوون ژنیان هێناوه‌ته نێو ئیداره‌كان، ژن بڕواته هه‌ر شوێنێ ئه‌و شوێنه تووشی فه‌ساد ده‌كا!
ئه‌مانه ده‌ستدرێژییان ده‌كرده سه‌ر كچان و ژنان له كوردستاندا تاكوو خۆڕاگریی زیندانییه تێكۆشه‌ره‌كانی كورد تێک بشكێنن! ئه‌مانه فه‌رمانی جه‌هادیان به دژی خه‌ڵكی ئاسایی ده‌ر كردووه! ئه‌مانه گرووپی توندئاژۆیان سازمان داوه تاكوو له شه‌قامه‌كاندا تێزاب به سه‌روچاوی ژناندا بكه‌ن كه حیجابیان ڕه‌عایه‌ت نه‌كردووه! حیكایه‌تی دڕنده‌ییه‌كانی ڕێژیمی ویلایه‌تی فه‌قیهی ته‌واوی پهروەندهی تاوانباری و مرۆڤكوژیی نازیسم و ستالینیسم سپی ده‌كاته‌وه! ئه‌مه هه‌ر هه‌مان وه‌لیی فه‌قیهه كه له‌به‌ر زێهنی دڕندانه‌ی بڕیاری دا كه واكسه‌نی ئامریكایی و بریتانیایی نابێ بێته نێو ئێران و به هۆی ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌لیی فه‌قیهه‌وه، چه‌ند سه‌د هه‌زار كه‌س له ئێران‌دا به كۆرۆنا كوژران و هه‌موو ئامارهكانیشیان شارده‌وه! ئه‌مه هه‌مان ڕێژیمه كه ده‌یگوت شه‌ڕ نێعمه‌تی ئیلاهییه و به درێژه‌دانی شەڕ سەدان هه‌زار كه‌سی كردە قوربانی و مه‌یدانی مینی به له‌شكری به‌سیجی خاوه‌ن ده‌كرده‌وه كه به‌سه‌ریدا بڕۆن و بتەقێتهوه تا ڕێگا بۆ تانكه‌كان خۆش بكرێ!
له ماوه‌ی سێ مانگدا له ئێران هێرش ده‌كرێته سه‌ر قوتابخانه‌ی كچان و تازه‌یی هه‌ندێ له قوتابخانه‌كانی كوڕانیشی گرتۆته‌وه و به هه‌زاران قوتابی ژه‌هراوی كراون و دوو كه‌سیش تا ئێسته گیانیان له‌ده‌ست داوه، به‌ڵام له ڕێژیمی ویلایه‌تی فه‌قیهیدا نه كه‌سیان له‌و باره‌وه ده‌سبه‌سه‌ر كردووه و نه هێزی پاراستنی قوتابخانه‌كانیان داناوه، به‌ڵام هه‌ر كۆبوونه‌یه‌كی بچووكی دایک و باوكه‌كان له به‌ردەم بنكه‌ی په‌روه‌رده‌ی ڕێژیم كرابێ ، به توندترین و قێزه‌ونترین شێوه هێرشیان كردۆته سه‌ر دایک و باوكه‌كان كه نیگه‌رانی سڵامه‌تی منداڵه‌كانیانن!
له سووریه‌دا به به‌رچاوی هه‌موو دونیاوه هێزه‌كانی سپای پاسداران و قاسم سوله‌یمانیی منداڵكوژ به بۆمبی شیمیایی هێرشیان كرده سه‌ر خه‌ڵكی ئاسایی و له قوتابخانه‌كانی منداڵانی سووریه‌یان دا و به گازی ژه‌هراوی هه‌زاران كه‌سیان له سووریه كوشتار كرد! ته‌نیا و ته‌نیا له‌پێناوی مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌ددا ، چونكه پێییان وابوو كه شه‌ڕ له سووریه و پاراستنی ئه‌سه‌د واجبه! هه‌ر بۆیه حاجیزاده‌ی فه‌رمانده‌ی سپا ده‌ڵێ كه له ڕووداوه‌كانی سووریه و سه‌ركوتی خه‌ڵک ئه‌زموونی چاكمان به‌ده‌ست هێنا!
خومه‌ینی گوتوویه‌تی له‌پێناوی پاراستنی نیزامه‌كه‌یدا ده‌كرێ ته‌نانه‌ت ته‌وحیدیش ته‌عتیل بكرێ یانی ئاماده‌ن شه‌ریكیش بۆ خودا دابنێن، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نیزامه‌كه‌یان بپارێزرێ، خامنه‌یی ده‌یه‌وێ به هێرشی شیمیایی بۆ سه‌ر منداڵانی قوتابخانه هه‌م تۆڵه‌ی دروشمی ژن، ژیان، ئازادی له‌و منداڵانه بكاته‌وه و هه‌م وه‌حشه‌ت دروست بكا تاكوو خه‌ڵک له ترس و وهحشهتدا مل بۆ ده‌سه‌ڵاتی نێرۆنی زه‌مان كه‌چ بكه‌ن و له به‌رده‌م دیكتاتۆری خوێنمژدا چۆك دابده‌ن!
وەرگیراو لە بەرنامەی هزرین