کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم

09:47 - 15 رەشەمه 2722

کۆڵبەرێکی خەڵکی سنە بە ناوی جەعفەر فاتێحی، لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم بریندار کرا و بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵات "چاونیوز"، ڕۆژی شەممە ١٣ی ڕەشەمەی ١٤٠١ی هەتاوی، کۆڵبەرێک بە ناوی جەعفەر فاتێحی، تەمەن ٤۵ ساڵ و خەڵکی گوندی کەرجۆی سەر بە شاری سنە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە سنووری "کەلەبەر"ی شاری نەوسوود بریندار کرا.

ئەو کۆڵبەرە پاش ئەوەی کە بریندار کراوە، بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی "کەوسەر"ی شاری سنە گواستراوەتەوە.

جەعفەر فاتێحی خێزاندار و باوکی سێ منداڵە.