کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی ساڵانەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سوید

12:22 - 16 رەشەمه 2722

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٣ی ڕەشەمەی ١٤٠١ی هەتاوی، ١٣هەمین کۆنفڕانسی ساڵانەی کۆمیتەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سوید، لەژێر ناوی "ژن ژیان ئازادی"، بە بەشداریی میوانان و بەشێکی بەرچاو لە ئەندامانی ڕێکخراوەکە، لە شاری "ڤێسترۆسـ"ـی وڵاتی سوید بەڕێوە چوو.

سەرەتای کۆنفڕانس بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان، بەتایبەتی شەهیدانی شۆڕشی ژینا دەستی پێ کرد.

خاتوو ''سەکینە جەوانمەرد"، ئەندامی لەمێژینەی ئەو ڕێکخراوەیە بە پێشکەشکردنی چەند وتەیەک کۆنفڕانسی کردەوە.

لە بڕگەی یەکەمی کۆنفڕانسدا، "شنە دروودگەر"، سکرتێر یەکیەتیی ژنان و "موژگان عەلیپوور"، جێگری سکرتێری یەکیەتیی ژنان کە بە شێوەی ئانلاین بەشدار بوون، پیرۆزبایی و پەیامی خۆیان گەیاندە ئەندامانی کۆنفڕانس.

پاشان پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سوید لەلایەن "نەبەز عەلیدووست"، بەرپرسی کۆمیتە و پەیامی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن "موژدە عەزیزیـ"ـیەوە پێشکەش کران.

بڕگەی دووەمی کۆنفڕانس تەرخان کرابوو بۆ پێشکەشکردنی هەر دوو ڕاپۆرتەکانی کۆمیتە، ڕاپۆرتی کار و چالاکییەکان و ماڵی کە لەلایەن بەرپرسانی کۆمیتە و بەرپرسی بەشی داراییەوە پێشکەش کران و پاش هەڵسەنگاندن و ڕەخنە و پێشنیاری بەشداربووان لەسەر هەر دوو ڕاپۆرتەکانی کۆمیتە و وڵامدانەوەیان لەلایەن بەرپرسانی بەشەکانەوە، بە تەواوی دەنگی کۆنفڕانس پەسند کران.

بڕگەی سێیەمی کۆنفڕانس بۆ باسکردن لەسەر بەرنامە و پێڕەوی نێوخۆیی کۆمیتەی سوید و هەروەها هەڵبژاردنی دەستەیەکی بەڕێوەبەریی نوێ بۆ کارکردن لە کۆمیتەی داهاتوودا تەرخان کرابوو و لە هەڵبژاردنێکی دێموکراتیکدا دەستەیەکی بەڕێوەبەریی ٩ کەسی بۆ کارکردن لە  کۆمیتەی نوێدا هەڵبژێردران.