کەریم پەرویزی
ساڵی ١٣٦٦ی هه‌تاوی، ڕۆژی ١٦ی مارس واته ٢٥ی ڕه‌شه‌مه، ده‌سه‌ڵاتی به‌عسی حاكم له عێراق، له تۆڵه‌ی شكستی له سپای پاسدارانی خومه‌ینی له ناوچه‌ی هه‌ورامان، هێرشی شیمایی كرده سه‌ر خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه و گوایه ئه‌و هێرشه‌ی بۆ ڕاونانی پاسداره‌كان بوو كه هاتبوونه نێو هه‌ڵه‌بجه‌وه. له‌و هێرشه‌دا له ماوه‌یه‌كی كورتدا وه‌كوو شێركۆ بێكه‌سی مه‌زن ده‌یگوت به ناوی هه‌ڵه‌بجه و پنج هه‌زار ئه‌ستێره‌وه، پێنج هه‌زار گیان كرانه قوربانی و شه‌هید بوون. ڕووی دزێوی مێژوو ئه‌و كاته زیاتر ده‌ر ده‌كه‌وێ كه بزانین له‌و هێرشه‌دا كه ڕۆژێک دوای داگیركردنی هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن سپای پاسدارانی خومه‌ینیه‌وه ئه‌نجام درا، تاقه پاسدارێكیش ته‌نانه‌ت بریندار نه‌بوو! واته پێش له هێرشه‌كه ئاگادار بوون و ناوچه‌كه‌یان چۆڵ كردبوو تاكوو هێرشه‌كه كرا و دواتر به ماسكه‌وه هاتنه‌وه نێو شار و وێنه‌یان له قوربانییانی كاره‌ساته‌كه ده‌گرت!
ئه‌و هێرشه شیمیاییه بۆ سه‌ر كوردستان تاقه هێرش نه‌بوو هه‌ر وه‌ک هێرشی سه‌ر شاری سه‌رده‌شت و هێرشی شیمیایی بۆ سه‌ر مه‌ریوان و هه‌روه‌ها هێرش شیمایی بۆ ئاوایی زه‌رده له داڵاهۆ و چه‌ندین نموونه‌ی دیكه له‌و هێرشه شیمیاییانه بوون كه كرانه سه‌ر كوردستان و له هێندێ له‌و شوێنانه‌ش پاسداره‌كانی ڕێژیمی تاوانباری ویلایه‌تی فه‌قیهیش هێرشی شیمیاییان كرده سه‌ر خه‌ڵک.
چه‌ندین جاریش سپای پاسداران به دهرمانداوكردن و ژه‌هراویكردنی ئاو و خواردنی پێشمه‌رگه و بنه‌ماڵه‌كانی حیزبی دێموكرات ڕووی ڕه‌شی تێرۆریستیی خۆی بۆ خه‌ڵكی كورد سهلماندەوه.
هه‌مان ڕێچكه و ڕێكاری تێرۆریستی و هێرشی شیمایی له ئێسته‌دا سیستمی داماو و داته‌پیوی كۆماری ئیسلامی درێژه‌ی ده‌داته‌وه به‌ڵام ئه‌مجاره به شێوه‌یه‌كی زۆر ترسنۆكانه و زۆر دڕندانه‌تر و ئه‌ویش له‌نێو كۆمه‌ڵگادا هێرشی تێرۆریستیی به مادده‌ی شیمیایی ده‌كاته سه‌ر قوتابخانه‌كانی منداڵان و ژه‌هری ده‌روونی ویلایه‌تی فه‌قیهـ به‌سه‌ر منداڵه‌كاندا ده‌ڕژێنێ و ده‌یه‌وێ داهاتووی نه‌ته‌وه‌یه‌ک ژه‌هراوی بكا.
ئه‌وه‌یكه له‌م ده‌وره‌یدا ده‌یكا، له‌به‌ر ئه‌وه دڕندانه‌ترین و له هه‌مان كاتدا ترسنۆكانه‌ترین شێوه‌یه چونكه له شه‌ڕه‌كانی نێوان وڵاته‌كاندا و بۆ یه‌كه‌م جار له شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانیدا كه مادده‌ی ژه‌هراوییان به‌كار هێنا بۆ بوردومان و له‌نێوبردنی یه‌كدی، له مهیدانەكانی شه‌ڕ و دژی هێزی نیزامی بوو. هه‌رچه‌ند ئه‌و كاره‌ش به‌توندی مه‌حكووم كراوه و یاسای نێوده‌وڵه‌تیی شه‌ڕ، به‌كارهێنانی چه‌كی شیمیایی ته‌نانه‌ت به دژی هێزی نیزامیشی قه‌ده‌غه كردووه و به تاوان و جینایه‌تی شه‌ڕی ده‌ناسێ و فه‌رمانده‌رانی ئه‌و هێرشه شیمیاییانه ده‌كرێ له دادگای نێونه‌ته‌وه‌ییدا دادگایی بكرێن.
به‌ڵام ڕێژیمی خامنه‌یی ترسنۆک و دڕنده، نه‌ک له مه‌یدانی شه‌ڕ به‌ڵكوو له قوتابخانه‌ی منداڵان به‌كاری دێنێ و هێرشی شمیایی ده‌كاته سه‌ر منداڵه‌كان! منداڵێک كه له حاڵه‌تی ئاسایی‌دا بێدیفاعه و پێویستی به پاراستن و پشتیوانی و گه‌شه‌پێدانه و ئه‌ركی حكوومه‌ته كه ئه‌و شتانه‌ی بۆ دابین بكا، به‌ڵام حكوومه‌ته‌كه‌ی عه‌دڵی عه‌لی! نه‌ك دابینی ناكا، به‌ڵكوو خۆی بۆته گه‌وره‌ترین به‌ڵا بەسه‌ر منداڵانه‌وه و نه‌ک له ڕێگه‌ی ئاسایی، به‌ڵكوو هێرشی شیمایی ده‌كاته سه‌ر منداڵان! ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ی خامنه‌یی و بانده تێرۆریستییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، له دڕنده‌ترین حكوومهتهكانیشدا ئه‌نجام نه‌دراوه و ته‌نانه‌ت هیتلێریش منداڵه‌كانی جووله‌كه‌كانی وا لێ نه‌ده‌كرد!
هێرشی شیمایی كۆماری ئیسلامی بۆسه‌ر قوتابخانه‌كان، به‌ڕوونی هێڵی سه‌رهه‌ڵدانه‌كان دژی ڕێژیمی ویلایه‌تی فه‌قیهی ده‌ر ده‌خا! له ماوه‌ی نزیک به پێنج مانگی ڕابردوودا كه هێرش ده‌كرێته سه‌ر قوتابخانه‌كان و هه‌رجاره‌و چه‌ند قوتابخانه و چه‌ند شوێنێكی پێ زیاد ده‌كرێ، هه‌مووی ئه‌و شوێنانه‌ن كه له شۆڕشی ژینادا دژی ڕێژیمی ویلایه‌تی فه‌قیهی دروشمیان داوه و ئه‌و ناوچه و شارانه كه هاتوونه سه‌ر گۆڕه‌پانی دژبه‌ریی ڕێژیم، وه‌به‌ر ڕق و كینی خامنه‌یی و بانده‌كه‌ی كه‌وتوون.
له پرسی حیجابی زۆره‌ملێدا كه ڕێژیم دووباره خه‌ریكه یاسای سه‌یر و سه‌مه‌ره ده‌ر ده‌كا كه ژنان له قوژبن بخاته‌وه و له‌ژێر حیجابی زۆره‌ملێدا بیانشارێته‌وه، ململانێیەكی به‌رفراوان به‌ڕێوه‌یه و له‌لایه‌كه‌وه ڕێژیم په‌له‌قاژه‌یه كه دووباره عه‌بای ڕه‌ش به سه‌ر كۆمه‌ڵگادا بدا و له به‌رامبه‌ریشدا ژنان، خه‌ریكن به خۆڕاگرییان مل بۆ یاسا دژهئینسانییهكانی ڕێژیم كه‌ج نه‌كه‌ن. له‌و نێوه‌دا هه‌ر وه‌ک ئاخوند پوورزه‌هبی، نوێنه‌ری خامنه‌یی له پارێزگای سنه گوتی، كوردستان جیاوازه و پرسی حیجابی زۆره‌ملێ، له كوردستان وەڵام ناداته‌وه و بۆیان ناچێته سه‌ر. ئێسته ڕێژیم خه‌ریكه دووباره ئیراده‌ی كوردستان تاقی ده‌كاته‌وه!
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی خاكه‌لێوه له چه‌ند شاری كوردستان هێرشی شیمیایی كرایه سه‌ر چه‌ندین قوتابخانه‌ی منداڵان و ژماره‌یه‌كی زۆر له منداڵانی كورد نه‌خۆش كه‌وتن و برانه نه‌خۆشخانه‌كان.
ئه‌و كرده‌وه دزێو و دژه‌مرۆییانه‌ی ڕێژیم كه به هێرشی شیمیایی بۆسه‌ر منداڵان ده‌یه‌وێ هه‌م داهاتووی نه‌ته‌وه‌یه‌ک وه‌مه‌ترسی بخا و هه‌م نه‌ته‌وه‌كان به تۆقاندن و هه‌ڕه‌شه ملكه‌ج بكا، له كوردستاندا وه‌ڵامی دڵخوازی ڕێژیم وه‌رناگرێته‌وه و دووباره سه‌رهه‌ڵدان و خۆڕاگریی كوردستان سه‌ر به ڕێژیم شۆڕ ده‌كاته‌وه.
ڕۆژی دووشه‌مه له شاری سه‌قز مانگرتن به‌ڕێوه چوو و له چه‌ند شوێنی شاریش خه‌ڵک هاتنه سه‌ر شه‌قام و دژی ڕێژیم دروشمیان دایه‌وه. ئه‌مه نموونه و ده‌سپێكه و گه‌ر ڕێژیم له پیلانه دزێوه‌كه‌ی به‌رده‌وام بێ، دژكرده‌وه‌ی كوردستان به‌رفراوانتر ده‌بێ و دووباره دێنه‌وه گۆڕه‌پان بۆ پارێزگاری له داهاتوویان، چونكه ئه‌مجاره ڕێژیم هرووژمی هێناوه بۆ سووتاندن و به سووتماككردنی دواڕۆژی وڵات و خه‌ڵک.
زۆرجار و به زۆر شێوازی جۆربه‌جۆر ڕێژیم له سه‌رتاسه‌ری ئێران دڕنده‌یی نواندووه و سه‌ركوتی به‌ڕێوه بردووه و له زۆر شوێنی ئێران توانیویه‌تی به سه‌ركوت و داپڵۆسین، خه‌ڵک بێده‌نگ بكا و بێده‌نگییه‌كی گۆڕستان ئاسای پێ سه‌ركه‌وتن بووه! به‌ڵام قه‌ت له هیچ بڕگه‌یه‌كی زه‌ماندا نه‌یتوانیوه كوردستان بێده‌نگ بكا و كوردستان و كورد هه‌رده‌م له سه‌نگه‌ری ههرهپێشی خۆڕاگری و به‌رخۆداندا بووه.
ئه‌و كاته‌ی كه هه‌موو ئێران خه‌ریكی به‌لاڕێداچوون به سیناریۆی ئیسڵاحخوازی بوو، له كوردستان به ده‌رچوونی بڕیاری مێژویی دادگای میكۆنووس له ٢١ی خاكه‌لێوه‌ی ١٣٧٦، واته ٢٦ ساڵ پێش ئێستا، خه‌ڵک وره‌یان به‌رزتر و دڵیان خۆشتر بوو كه له شوێنێک له‌م جیهانه هێشتا دادپه‌روه‌ری ماوه و ئیراده‌ی كوردستان بۆ خه‌بات قایمتر بوو.
ئێستا كه ڕێژیم هه‌ستی كردووه كه به سه‌ركوت و دڕنده‌ییه‌كانی هه‌ندێک له توندیی خۆپیشاندانه‌كانی كه‌م كردوه‌ته‌وه، ده‌یه‌وێ به هێرشی شیمایی بۆ سه‌ر منداڵان، خه‌ڵک به‌ته‌واوی ته‌سلیمی ڕێژیم بكا؛ به‌ڵام باشتر وایه كه ڕێژیم له ڕابردووی خۆی ده‌رس وه‌ر بگرێ و تاقیكراوه‌كان له كوردستان تاقی نه‌كاته‌وه. ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه به سه‌ركوت و هرووژمی ڕێژیم و به فه‌رمانی جه‌هادی خومه‌ینی به‌چۆكدا نه‌هاتووه و دوای زیاتر له چل ساڵ، شۆڕشی ژینای به‌رپا كرد كه هه‌موو ئێرانی گرته‌وه و له هه‌موو جیهان ده‌نگی دایه‌وه. باشتر وایه ڕێژیم ده‌ست بۆ وه‌ها مه‌ترسییه‌ک له‌سه‌ر ڕێژیمه‌كه‌ی نه‌با و تاقی نه‌كاته‌وه چونكه ئیراده‌ی كوردستان لهگیراننههاتووه!