کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەر دەرکی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان

10:27 - 13 خاکەلێوه 2723

ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە مەبەستی شەرمەزارکردنی جینایەتەکانی چەکدارەکانی سەر بە تورکیە لە سووریە، لە بەردەم ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڤییەن، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

ڕۆژی شەممە ١٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی، بەشێک لە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆبوونەوەیەکدا بەشدارییان کرد کە لەلایەن ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردی سووریە لە شاری ڤییەن و لەبەر دەرکی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێک خرابوو.

لەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەدا کردەوەی جینایەتکارانەی تاقمە چەکدارە ئیسلامییەکانی سەر بە تورکیە و کوشتاری چوار کەسی بێتاوانی بنەماڵەیەک لە ناوچەی جندرێسی سەر بە عەفرین، بە توندی شەرمەزار کرا.

 هەروەها نامەیەکی داواکاری بۆ بە سزا گەیاندنی تاوانبارانی جینایەتەکە پێشکەش بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری ڤییەن کرا و لەلایەن نوێنەرانی ئەنجوومەنەوە بە دوو زمانی کوردی و ئاڵمانی وتار پێشکەش کرا.