ڕۆژی شەممە ١٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی، لە داگلاس كالێج لە شاری ڤانكۆڤێری كانادا، لەلایەن كۆمیتەی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانەوە بە مەبەستی بەرزڕاگرتنی ڕۆژی شەهیدانی کوردستان، ڕێوڕەسمێک بەڕێوە چوو.
لەو ڕێوڕەسمەدا پەیامی كۆمیتەی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لەلایەن سەعدی عەبدی، بەرپرسی كۆمیتەوە پێشكەش كرا.
لە برگەی دووەمی ڕێوڕەسمەکەدا، بەیان خانم، ژیان و بەسەرهاتی خاتوو نەسرین قاسملوو، خێزانی ڕێبەری مەزن دوكتور قاسملووی پێشكەش بە بەشداربووان كرد.
پاشان ئەنوەر كەریمی، بەرپرسی تەشكیلاتی کۆمیتە، وتارێكی لەسەر دەورونەخشی ژن لە كاتی كۆمارەوە تا ئێستا كە شۆڕشی "ژن ژیان ئازادی" لە ئارادایە، پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
لە پانێلی دواتردا، دوكتور ڕەحیم سۆرخی لەسەر ڕۆڵی قازی محەممەد و گرینگیپێدان بە زمانی كوردی بۆ زیندوومانەوەی ئەم زمانە بۆ نەسڵەكانی داهاتوو، باسێکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
لەو ڕێوڕەسمەدا چەندین پەیام خوێندرانەوە کە بریتی بوون لە: پەیامی ماڵی كورد لەلایەن حەمە ڕانیەیی، پەیامی كۆمەڵەی یەكسانی لەلایەن بەهار خانم و هەروەها پەیامی بەلووچەكان لەلایەن پڕۆفیسۆر لەیلا.