کەریم پەرویزی
ژنێكی كه‌م ته‌مه‌ن نزیک بیست ساڵه، له ژێرزه‌مینێكی گه‌ره‌كێكی تاران‌دا، به خوێنڕێژییهكی زۆره‌وه منداڵه‌كه‌یان بۆی له‌بار برد. ئه‌م ژنه له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی كه ئه‌ویش هه‌ر نزیک سی ساڵی ده‌بوو تازه ژیانی هاوبه‌شیان پێک هێنابوو و دۆخی ژیانیان باش نه‌بوو. له ژوورێكی بچووكی ژێر خانوویه‌كدا به كرێ ده‌ژیان و كرێی خانووەكهشیان به زه‌حمه‌ت بۆ جێبه‌جێ ده‌بوو، چ بگا به‌وه‌ی كه منداڵێكیش بێته نێو ژیانیانه‌وه و دۆخه‌كه‌یان ئه‌وه‌نده لێ دژوار بكا كه ناچار بن یان ده‌ست بۆ كاری ناشایست ببه‌ن یان پیاوه‌كه وه‌كوو هه‌زاران پیاوی دیكه هه‌ڵ بێ و ژن و منداڵ به بێ سه‌رپه‌رست به‌جێ بمێنن و دونیایه‌ک كێشه‌ی دیكه دروست ببێ. له‌باربردنی منداڵ له‌و ژێرزه‌مینه‌دا هه‌ر به خوێن له‌به‌ر ڕۆیشتن كۆتایی نه‌هات و ژنه تووشی نه‌خۆشیی دیكه بوو و ته‌نانه‌ت وای لێ هات كه منداڵدانیان بۆ ده‌رهێنا چونكه هه‌وی كردبوو و مه‌ترسیی گیان له‌دەستدانی هه‌بوو!
ئه‌مه چیرۆكێكی زۆر ئاشنایه كه ساڵانه به هه‌زاران جار له هه‌موو شوێنێكی ئه‌م ئێرانه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی و به‌تایبه‌ت له شاره گه‌وره و فارسنشینهكان دووپات ده‌بێته‌وه.
گرفته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و نه‌خۆشییه ده‌روونی و لهشییهكان كه هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه‌یان هه‌ژاری و كه‌مداهاتی و سته‌می ده‌سه‌ڵاتدارانه، به‌ربینگی كۆمه‌ڵگای گرتووه و كاره‌سات له دوای كاره‌سات له‌م وڵاته‌دا دێته ئاراوه و وڵاتی ئێران كه تاچه‌ند ساڵ پێشتر به وڵاتی قه‌یرانه‌كان ده‌ناسرا، ئێسته ئیدی بۆته وڵاتی كاره‌ساته‌كان!
له سه‌رده‌می كۆرۆنادا كه به بڕیارێكی خامنه‌یی بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی واكسه‌نی كۆرۆنا، زۆر توندتر بووەوە، كاره‌سات ڕووی دا و بڕیاره‌كه‌ی وه‌لیی فه‌قیه زیاتر له نیو میلیۆن كه‌سی له ئێران‌دا به كوشتن دا! هه‌ر به به بڕیاری خامنه‌یی یاسایه‌كیان ده‌ركرد به‌ناوی جهوانكردنی حه‌شیمه‌ت! كه ده‌یانه‌وێ خه‌ڵک منداڵی زۆرتری ببێ! له‌م دۆخه‌دا كه خه‌ڵک بۆ ژیانی ئاسایی و نانی ڕۆژانه‌یان تووشی ده‌یان نه‌هامه‌تی بوون، خامنه‌یی ده‌یه‌وێ منداڵی زۆرتریان ببێ! كاتێک كه منداڵه‌كانیش تۆزێ گه‌وره ده‌بن و ده‌چنه قوتابخانه، گه‌ر ئیدئۆلۆژییە دواكه‌وتوو و دژهمرۆییهكهی ویلایه‌تی فه‌قیهی قەبووڵ نه‌كه‌ن، ئه‌وه خه‌ریكه هێرشی شیمیایی ده‌كاته سه‌ریان و گه‌ر هاتنه سه‌ر شه‌قامیش ئه‌وه دهیانكوژێ یان چاویان كوێر ده‌كا!
له ڕاستیدا خامنه‌یی بڕیاری داوه كه خه‌ڵک منداڵی زۆرتریان ببێ تاكوو ئه‌م خوێنمژییهكهی پێ تێراو بكا و زۆرتریان بكوژێ و ئازاریان بدا!
كاره‌ساتی دوای ئه‌م بڕیاره‌ی خامنه‌یی زۆر زۆرتر بووه و گه‌ر جاران ته‌نیا هه‌ژاری و كه‌مداهاتی و یان منداڵی نایاسایی هۆكار بوو بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێک كه‌س ده‌ست بۆ له‌باربردنی منداڵ ببه‌ن، به‌ڵام ئێسته به یاسای جهوانكردنی حه‌شیمه‌ت، ئیدی له‌باربردنی منداڵ ڕێگه‌پێدراو نییە و بۆیه خه‌ڵک په‌نا ده‌به‌نه به‌ر شێوه‌ی نایاسایی و نادروست بۆ له‌باربردنی منداڵ كه گیانی دایكه‌كه‌ش وه‌مه‌ترسی ده‌خا و گرفتی زۆرتر بۆ بنه‌ماڵه‌كان دروست ده‌بێ.
سوله‌یمان حه‌یده‌ری له به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی بێهداشتی ئێران له وتوێژێكدا ڕایگه‌یاندووه كه ساڵانه زیاتر له ١٠هه‌زار منداڵ به شێوه‌ی یاسایی و به شێوه‌ی نایاسایی و ژێرزه‌مینیش ژماره‌یه‌كی زۆر زۆرتر منداڵ له‌بار ده‌برێن.
سوله‌یمان حه‌یده‌ری باسی ژماره‌ی نایاساییه‌كه‌ی نه‌كردووه به‌ڵام ده‌ڵێ ٧٠ یا ٨٠ له سه‌دی لهباربردنهكان به شێوه‌ی نایاسایین.
پێشتر ساڵح قاسمی به‌رپرسی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌كانی حه‌شیمه‌ت ڕایگه‌یاندبوو كه زیاتر له ٩٥ له‌سه‌دی منداڵ لهباربردنهكان به شێوه‌ی نایاسایی به‌ڕێوه ده‌چن!
گه‌ر ئه‌م ڕێژه‌یه‌ی قاسمی باسی ده‌كا و ئه‌و قسانه‌ی حه‌یده‌ری ده‌خه‌ینه په‌نای یه‌كه‌وه، بۆمان ده‌ر ده‌كه‌وێ كه ١٠ هه‌زار منداڵ به شێوه‌ی یاسایی له‌بار ده‌برێن و ٩٥%ی دیكه‌ش كه ده‌كاته زیاتر له ٢٠٠ هه‌زار منداڵ به شێوه‌ی نایاسایی!
یانی له ئێرانی ژێرده‌سه‌ڵاتی ویلایه‌تی فه‌قیهیدا ساڵانه ٢٠٠ هه‌زار ژن په‌نا ده‌به‌نه به‌ر ژێرزهوینهكان تاكوو به شێوه‌ی شاردراوه، منداڵه‌كانیان بۆ له‌بار ببه‌ن، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌و بڕیاره‌ی خامنه‌یی دێ كه نابێ هیچ منداڵێک له‌بار ببرێ و ده‌بێ حه‌شیمه‌ت زۆر بكرێ!
لێژنه‌یه‌كیان داناوه بۆ ئەو حاڵه‌ته پزشكییانه كه منداڵی نێو سكی دایک، گه‌ر گرفتی هه‌بێ، ئایا ڕێگای پێ بده‌ن له‌بار ببرێ یان نه. له‌و لێژنه‌یه‌دا دوو ئاخوند و پزیشكێک دانراون! له‌ڕاستیدا ئاخونده‌كانی نوێنه‌ری خامنه‌یی بڕیاردەدهن كه ئه‌و حاڵه‌ته پزیشكییه بۆ ئه‌وه ده‌بێ منداڵه‌كه له‌بار ببرێ یان نه! ئیدی ئه‌و ژنه چ ئازارێک ده‌كێشێ و گه‌ر منداڵی ناكامڵ له‌دایک ببێ چ كارهساتێک تووشی بنه‌ماڵه‌كه ده‌كا هیچ گرنگ نییه، گرنگ ئه‌وه‌یه كه نوێنه‌رانی خامنه‌یی بڕیاربه‌ده‌ست بن!
كارهساتێک كه له ژێرزه‌مینه‌كان به‌ڕێوه ده‌چێ، ساڵانه گیانی ٢٠٠ هه‌زار ژن ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه و٢٠٠ هه‌زار منداڵ به شێوه‌ی نایاسایی و به بێ پێڕاگه‌یشتنی پزیشكی له‌بار ده‌برێن، تاكوو كۆمه‌ڵگای دڵخوازی خامنه‌یی سیمایه‌كی ئیسلامیی هه‌بێ و له دونیادا هاوار بكا كه ''ام القرای'' ئیسلامه!
ئه‌م وڵاته‌ی كه ویلایه‌تی فه‌قیه تێیدا ده‌سه‌ڵاتداره، پڕه له كاره‌سات و هه‌ر گۆشه‌یه‌كی په‌رده‌ی ئه‌ستووری سانسۆر و داپڵۆسین و بێده‌نگكردن هه‌ڵ بده‌یه‌وه، نه‌خۆشی و هه‌وكردنه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌كان ئه‌وه‌نده زه‌ق ده‌ر ده‌كه‌ون كه هه‌موو بینه‌رێک بێزار ده‌كه‌ن و كاره‌ساته كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان، ژیانی داهاتووی كۆمه‌ڵگاش ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه.
وەرگیراو لە بەرنامەی هزرین.