کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بە مەبەستی پشتیوانی لە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران لە بریتانیا خۆپیشاندانێک بەڕێوە چوو

11:59 - 13 خاکەلێوه 2723

کوردستانییان و ئێرانییانی نیشتەجێ لە ئورووپا لە شاری لەندەنی پێتەختی بریتانیا، بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران و دژایەتی و محکوومکردنی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، خۆپیشاندانێکیان بەڕێوە برد.

ڕۆژی شەممە ۱۲ی خاکەلێوە، لە درێژەی خۆپیشاندانەکانی کوردستانییان و ئێرانییانی نیشتەجێ لە ئورووپا لە شاری لەندەنی پێتەختی وڵاتی بریتانیا، خۆپیشاندانێک لەلایەن ڕێکخراوی "ژن ژیان ئازادی" بەڕێوە چوو.

خۆپیشاندەران کە زۆربەیان ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوون لە "چاوی لەندەنـ"ـەوە کە زۆربەی گەشتیارانی وڵاتانی دیکە و نێوخۆیی سەردانی دەکەن بە دروشمدان بەرەو بنکەی وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا وەڕێ کەوتن.

 خۆپیشاندران دواتر بەرەو ماڵ و نووسینگەی سەرۆکوەزیران وەڕێ کەوتن و لەوێ کۆتاییان بە خۆپیشاندانەکە هێنا.