کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەرکردنی ئیددیعانامەی دۆسیەی چوار چالاکی سێنفیی مامۆستایان لە مەریوان

11:50 - 31 خاکەلێوه 2723

ئیددیعانامەی دادستانی مەریوان سەبارەت بە دۆسیەی ئارام محەممەدی، تەحسین مستەفایی، سەیوان سلێمانی و ئارام قادری، لە ئەندامانی ئەجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان- مەریوان ئامادە کراوە و دۆسیەی ناوبراوان دراوەتەوە بە دادگای مەریوان.

بەپێی ڕاپۆرتی کوردپا، ئەو چوار چالاکەی ڕێکخراوی سێنفیی مامۆستایان بە "پڕوپاگەندە دژی نیزام" تۆمەتبار کراون و لەلایەن دادستانی ڕێژیم لە مەریوان داوا لە دادگای ئینقلاب و گشتیی ڕێژیم لەو شارە کراوە کە سزا بۆ ئەو چوار مامۆستایە دیاری بکرێت.

ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی ئەو چوار مامۆستایە بە مەبەستی کۆتا داکۆکیکردن لە خۆیان، بانگی لقی یەکی بەشی لێکۆڵینەوەی دادسەرای ڕێژیم لە مەریوان کرابوون.

جێگەی ئاماژەیە کە ئەو چوار چالاکە سێنفییەی مامۆستایان، بەهاری ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرابوون.