کاک مستەفا هیجری، بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزان، ڕوو بە خەڵکی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاند کە وڵاتیکی ئازاد و دێموکرات کاتێک بەدی دێت کە کۆتایی بە تەمەنی نگریسی کۆماری ئیسلامی بهێنرێت.
کاک مستەفا هیجری، بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دێموکرات، لە پەیامێکدا، هاتنی جەژنی ڕەمەزانی لە بنەماڵەی شەهیدان و کەسوکاری زیندانییانی سیاسی، هەموو موسوڵمانان و بەتایبەتی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پیرۆزبایی کرد.
کاک مستەفا لەو پەیامەدا ڕایگەیاندووە: ''ئاواتەخوازم خەڵکی ئێران و کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هەر بیروباوەڕێکی جیاوازەوە کە هەیانە، لە وڵاتێکی ئازاد و دێموکراتدا، لە هەر چەشنە ستەم و چەوساندنەوەیەک بە دوور بن. ئەوەش کاتێک بەدی دێت کە کۆتایی بە تەمەنی نگریسی کۆماری ئیسلامی بهێنن کە بە ناو پێرۆزییەکانەوە، دەسەڵاتی خۆی سەپاندووە.''