کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕاپۆرتی چاوەدێریی مافی مرۆڤ لە "کوشتن و ئەشکەنجەی سیستماتیکی منداڵان" لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە

10:24 - 5 بانەمەڕ 2723

ڕێکخراوی چاوەدێریی مافی مرۆڤ ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە "کوشتن و ئەشکەنجەی سیستماتیکی منداڵان" لە ناڕەزایەتییەکان لەلایەن ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە، بڵاو کردەوە.

ڕێکخراوی چاوەدێریی مافی مرۆڤ لە ڕاپۆرتێکدا کە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٥ی بانەمەڕ بڵاوی کردووەتەوە، ڕایگەیاند کە هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران لە ڕەوتی سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییە بەربڵاوەکان، بە شێوەیەکی سیستماتیک منداڵانی کوشتووە و ئەشکەنجەی کردوون و هەندێکیشی بێسەروشوێن کردووە.

ئەم ڕاپۆرتە لەژێر ناوی "لە ئێران هێزە ئەمنییەکان منداڵان دەکوژن، ئەشکەنجەیان دەکەن و لاوە ناڕازییەکان بە شێوەی نایاسایی دەسبەسەر دەکەن"، لە ڕێگای وتووێژکردن لەگەڵ ڕێژەیەکی بەرچاو لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ئەو منداڵانەوە، ئامادە کراوە.

ئەم ڕێکخراوەیە بەپێی ئەو بەڵگانەی کە بەدەستی گەیشتووە ڕایگەیاند کە ئەم ڕەوتەی کە ڕێژیمی ئێران گرتوویەتییە بەر، بەشێک لە مۆدێلێکی پێشێلکردنی جیددیی مافی مرۆڤ لەلایەن ئەو ڕێژیمەوەیە.

ئەو ڕێکخراوەیە ڕایگەیاندووە کە هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران، لە ڕەوتی سەرکوتکردنی بەربڵاوی ناڕەزایەتییە بەربڵاوەکانی ئەم دواییە، وێڕای کوشتنی سیستماتیک و ئەشکەنجەکردن، دەستدرێژیشی کردوووەتە سەریان و ئەمە پێشێلکردنی ئاشکرای مافی مرۆڤە.

شایانی باسە کە لە ڕەوتی شۆڕشی ژینا لە ئێران و کوردستان، دەیان منداڵ و لاو لەلایەن هێزە سەربازی و ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بە تەقەی ڕاستەوخۆ یان لەژێر ئەشکەنجەدا کوژران.