کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆڕێک لەسەر شۆڕشی ژینا لە وڵاتی دانمارک بەڕێوە چوو

18:09 - 6 بانەمەڕ 2723

کۆڕێک لەسەر "شۆڕشی ژینا و ڕۆڵی ژنان لە خەبات دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران" لە دانمارک بەڕێوە چوو.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا و بە خاوەنداریەتیی پارتی لیستی یەکگرتوو لە وڵاتی دانمارک، کۆڕێک بۆ ئەندامانی ئەو پارتە و میوانان، بۆ تیشک خستنە سەر شۆڕشی ژینا و ڕۆڵی ژنان لە کوردستان و ئێران دژی کۆماری ئیسلامی، بە میوانداریی حیزبی دێموکرات بەڕێوە چوو.

سەحەر حیسامی، ئەندامی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی کۆمیتەی حیزب لە وڵاتی دانمارک، باسێکی تێروتەسەلی لەسەر کێشەی کەمینە نەتەوەییەکانی وڵاتی ئێران و لە سەرووی ھەموویانەوە نەتەوەی کورد کرد و گرێی دایەوە بە شۆڕشی ژینا و ڕۆڵی ڕۆڵەکانی کورد لەو شۆڕشەدا.

ناوبراو باسی لە کوشتن، بریندارکردن، گرتن، لەسێدارەدان و لەو کۆتاییانەشدا ژەھراویکردنی کچانی قوتابی کە لە ھەموویاندا پشکی شێر بەر کورد و نەتەوە بندەستەکانی دیکەی ئێران کەتووە، پێشکەش کرد.

بەشی کۆتایی کۆڕەکە تەرخان کرابوو بۆ پرسیار و وڵام کە میوانان زۆر چالاکانە بەشدارییان‌ کرد و پرسیارەکان لەلایەن سەحەر حیسامییەوە وڵام درانەوە.