کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی پێشانگایەکی نیگارکێشی لەلایەن ژنە هونەرمەندێکی کوردەوە لە وڵاتی ئۆتریش

18:15 - 6 بانەمەڕ 2723

پێشانگایەکی نیگارکێشی لەلایەن ئارەزوو نەسیری، هونەرمەند و نیگارکێشی کوردەوە لە شاری ڤییەنی پیتەختی وڵاتی ئۆتریش بەڕێوە چوو.

لە درێژەی کار و چالاکییەکانی کوردانی دیاسپۆرا لە وڵاتانی دەرەوە و بە مەبەستی پشتیوانی لە شۆڕشی ژینا و ڕێزگرتن لە نرخ و قوربانیدانی خەڵکی ڕاپەڕیوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئارەزوو نەسیری، نیگارکێشی کوردی دانیشتووی وڵاتی ئۆتریش لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا پێشانگایەکی نیگارکێشیی لە مۆزەخانەی "دویچ واگرام" لە شاری ڤییەن بەڕێوە برد.

ئارەزوو نەسیری لە پێوەندی لەگەڵ مەبەستی لە کردنەوەی ئەم پێشانگایە بە کوردکاناڵی ڕاگەیاند: ''بواری کاریی من ئابستراکتە و ئەم بوارەش وا دەکات کە ئەوەی لە خەیاڵ و زەینی نیگارکێشدایە نیشانی بدەیت."

ناوبراو هەروەها وتی: "هونەر لای من بەنرخ و گرینگە و لە ڕێگەی نیگارکێشییەوە دەتوانم خۆشییەکان یان ناخۆشی و بەتایبەت ئازار و ژانەکانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە چەند مانگی ڕابردوودا نیشان بدەم و پشتیوانیی خۆم لە شۆڕشی ژینا بکەم