کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی دژ بە هێرشە کیمیاییەکان، بە دانانی بارمتەی قورس ئازاد کرا

18:05 - 7 بانەمەڕ 2723

مەهدی جەمشیدی، خەڵکی کرماشان کە لە ڕەوتی خۆپیشاندان لە دژی هێرشە کیمیاییەکان بۆ سەر قوتابخانەکان، لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرابوو، دوای ٥٤ ڕۆژ بە دانانی بارمتەی قورس ئازاد کرا.

بەپێی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ''هەنگاو''، ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی بانەمەڕی ١٤٠٢، مەهدی جەمشیدی، ناسراو بە سالار و تەمەن ٢٨ ساڵ، کە لە دوای بەشداریکردنی لە خۆپیشاندان لە دژی هێرشە کیمیاییەکان بۆ سەر قوتابخانە و قوتابییان دەسبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتەی ٢ میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی و هەتا کاتی تەواوبوونی دادگاییکردنی لە بەندیخانەی ناوەندیی ڕێژیم لە کرماشان ئازاد کرا.

مەهدی جەمشیدی ڕۆژی شەممە ١٣ی ڕەشەمەی ١٤٠١، لەنێو خۆپیشاندانی هاووڵاتییان دژی هێرشە کیمیاییەکان لە بەرانبەر ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی کرماشان، لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرابوو.

جێگەی ئاماژەیە کە مەهدی جەمشیدی لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە مافی هەبوونی پارێزەر بێبەری کرابوو.