کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان دژی ڕێژیمی ئێران لە وڵاتانی بێلژیک و ئاڵمان

09:55 - 15 خاکەلێوه 2723

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە وڵاتانی بێلژیک و ئاڵمان، بەبۆنەی ساڵڕۆژی ڕیفراندۆمی نادێموکراتیکی کۆماری ئیسلامی، لە دوو خۆپیشاندانی گەورەدا بەشدارییان کرد.

ڕۆژی شەممە ١٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە وڵاتانی بێلژیک و ئاڵمان، لە خۆپیشاندانێکی گەورەدا کە بە بەشداریی سەدان کەس لە شاری کۆڵن، بەبۆنەی ١٢ی خاکەڵێوە ساڵڕۆژی ڕیفراندۆمی نادێموکراتیک و خۆسەپێنی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بەڕێوە چوو، بەشدارییان کرد.

ئەو خۆپیشاندانە لەلایەن ناوەندی هاوکاریی هێزە کوردستانییەکان و  بەشێکی بەرچاو لە هێزە چەپ و کۆماریخوازەکانی ئێران ڕێک خرابوو کە بەشێکی بەرچاو لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات تێیدا بەشدار بوون.

هەر ئەو ڕۆژە، خۆپیشاندانێکی گەورەی تر لە بەرانبەر باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی لە شاری بروکسێلی پێتەختی وڵاتی بێلژیک بەڕێوە چوو. ئەو خۆپیشاندانە لەلایەن کۆمیتەی هاوبەشی خۆپیشاندانەکانی بێلژیک   ئامادەکاریی بۆ کرابوو. 

لەو خۆپیشاندانەشدا، کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی بێلژیک و ئەندامانی حیزبی دێموکرات لەو وڵاتە، زۆر چالاکانە بەشدار بوون.

ئامانج لەو خۆپیشاندانە کە زیاتر لە دوو  کاتژمێری خایاند، دژایەتیکردن و لەقاودانی لایەنە نادێموکراتیکەکانی ڕیفراندۆمی خۆسەپێنی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوو.