کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێکهێنانی ناوەندێکی هاوکاری و پێکەوەبوون لەلایەن پێنج ڕێکخراوی ئێرانی لە دەرەوەی وڵات

10:47 - 15 خاکەلێوه 2723

یەکیەتیی کۆماریخوازانی ئێران، بەرەی نەتەوەیی ئێران، حیزبی چەپی ئێران، ڕێکخراوە نەتەوەییەکانی ئێران لە دەرەوەی وڵات و هاوپەیمانیی کۆماریخوازانی ئێران، ناوەندێکی هاوکارییان دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دەرەوەی وڵات پێک هێنا.

ڕۆژی دووشەممە ۱٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی، پێنج ڕێکخراوی ئێرانی ناوەندێکی سیاسییان بە ناوی "هاوکاری و پێکەوەبوون" دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە زانکۆی "سەتیت هاوسـ"ـی لەندەن ڕاگەیاند.

جێگەی ئاماژەیە کە هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە سەرپەرستیی مەلوود سوارە، ئەندامی ڕێبەریی حیزبی دێموکرات، بە فەرمی بانگهێشتی ئەو کۆنفڕانسە کرابوون.