کەریم پەرویزی
له زیندانه‌كانی ڕێژیمی ملهوڕی پاشایه‌تیدا ئه‌ندامانی زۆر گرووپی دژبه‌ری ڕێژیم زیندانی كرابوون. له ژێر ئه‌شكه‌نجه و ئازاری توند و دڕندانه‌ی ده‌زگای ساواكدا، هه‌ندێ له‌و زیندانییانه تێک شكان و داوای لێبوردنیان له پاشای وڵات كرد! هه‌ندێ له زیندانییه‌كانیش خۆڕاگرییان نواند و یان له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا شه‌هید بوون یان به ته‌حه‌مولی ئازاری زۆر دانیان به تاوانباریاندا نه‌نا و قەبووڵیان نه‌كرد كه داوای لێبوردن له پاشای تاوانبار بكه‌ن. زیندانییه‌كی سه‌ر به هه‌یئه‌تی موئته‌لیفه‌ی ئیسلامی وێڕای دانپێدانان به تاوانباربوونی خۆی، داوای لێبوردنی له پاشاش كرد. هه‌ندێک له زیندانییانی سه‌ر به گرووپه چه‌پی و غه‌یره ئیسلامییه‌كانیش له هاوزیندانییه‌كانی هه‌بوون كه دانپێدانانیان نه‌بوو و داوای لێبوردنیان نه‌كردبوو! ئه‌م بابه‌ته لای ئه‌و زیندانییه سه‌ر به موئته‌لیفه‌ی ئیسلامییه بوو به گرێكوێرەیهكی ده‌روونی كه دوای ڕووخانی ڕێژیمی پاشایه‌تی و هاتنه‌سه‌ركاری ڕێژیمی دڕنده‌تر واته ڕێژیمی خومه‌ینی، ئه‌و زیندانییه پێشووه بوو به به‌رپرسی ئه‌شكه‌نجه‌كردنی زیندانییانی سیاسی له ڕێژیمی تازه‌دا و هه‌موو ئه‌و هاوزیندانییه پێشووانه‌ی كه سه‌ر به گرووپه‌كانی دیكه بوونی ده‌سبه‌سه‌ر كرد؛ یان له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا شه‌هیدی كردن یان ئه‌سپاردنی به جوخه‌ی مه‌رگ و تیربارانی كردن و به‌و شێوه‌یه ڕق و كینی سه‌رشۆڕیی خۆی له زیندانی ڕێژیمی پێشوودا به‌سه‌ر زیندانییه خۆڕاگره‌كانی ئه‌وده‌مدا هه‌ڵڕشت!
له مێژووی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی كورددا، زۆرجار دوژمنان ڕق و كینێكی له‌ڕاده‌به‌ده‌ریان به‌رامبه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی كورد نواندووه، كه پرسی ده‌روونییه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و كاته‌ی كه خۆڕاگری و خه‌باتكاریی كورد لاپه‌ڕه‌یه‌كی زێڕینی تۆمار كردووه و دوژمنان كه پێشتر ناوی كوردیان به‌و شێوه بیستووه، یان ڕووداوه‌كانیان بینیوه، ویستوویانه تۆڵه‌ی ئه‌و ڕووداوانه له كورد بكه‌نه‌وه. هه‌ر وه‌ک ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه ڕه‌زا میرپه‌نج هێشتا نه‌بووه ڕه‌زاشا و له ئه‌رته‌شی قهزاقدا بوو، كه خۆڕاگری و قارمانهتیی كوردی ده‌بینی، ڕقی له كورد هه‌ڵگرتبوو و دوای كرانی به پاشای ئێران، به هێرشه دڕندانه‌كانی بۆ سه‌ر كوردستان ده‌یه‌ویست ئه‌و گرێ ده‌روونییانه‌ی تێراو بكا!
كوردستان له سه‌رده‌می شۆڕشی ژیناشدا، بوو به سه‌نگه‌ری ههرهپێشی فیداكاری و گیانبازی و له ڕیزی پێشه‌وه‌ی شۆڕشگهریدا بوو و ته‌نانه‌ت دروشمی ژن، ژیان، ئازادی كه ڕه‌مز و هێمای شۆڕشی نوێیه، له كوردستانه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا و هه‌ر ئه‌مه هۆكارێک بوو كه دوژمنانی كوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ک ده‌یانه‌ویست كه تۆڵه له كوردستان و كورد بكه‌نه‌وه.
هێرشی دڕندانه‌ی سپای پاسداران بۆ شاره‌كانی جوانڕۆ و بۆكان و مه‌هاباد و خوێنڕشتنه بێبهزییانهكانیان له شنۆ و سنه و بانه و سه‌قز و ئیلام و كرماشان و هه‌روه‌ها مووشه‌كبارانكردنی كه‌مپی حیزبه كوردییه‌كان و هێرشی درۆنی بۆسه‌ر ژن و منداڵ و قوتابخانه‌ی منداڵان له هه‌رێمی كوردستان، هه‌موو به دانپێدانانی خودی به‌رپرسانی ڕێژیم له‌وه سه‌رچاوه‌ی ده‌گرت كه كوردستانییان به سه‌رترۆپكی شۆڕش و حیزبه كوردییه‌كانیان به پێشه‌نگی سه‌رهه‌ڵدان دژی ڕێژیم ده‌زانی.
له‌و نێوه‌دا هه‌ندێک كه‌سی به‌ناو ئۆپۆزیسیۆنیش كه ئه‌و پێشهنگییهیان له كوردستان پێ ناخۆش بوو و ڕقیان له ناوی كوردستان و كورد ده‌بێته‌وه، ده‌یانه‌ویست ده‌ور و ڕۆڵی كورد به سووک نیشان بده‌ن و دووباره گۆرانییه كۆنه‌كه‌یان ده‌وته‌وه كه كورده‌كان تهجزیهتهڵهبن!
وتووێژێک له سایتی جه‌مارانی سه‌ر به ڕێژیم بڵاو بۆته‌وه كه له‌گه‌ڵ ئاخوند ڕه‌زا پوورزه‌هبی، نوێنه‌ری خامنه‌یی له پارێزگای سنه ئه‌نجام دراوه. له‌و وتووێژه‌دا نوێنه‌ری خامنه‌یی سه‌باره‌ت به پرسه‌كانی شۆڕشی ژینا ده‌دوێ و وێڕای دانپێدانان به ده‌وری حیزبه كوردییه‌كان له سه‌رهه‌ڵدانه‌كان و پێشه‌نگیی كوردستان له شۆڕش دژی ڕێژیم‌دا ده‌ڵێ كه حیجابی زۆره‌ملێ له كوردستان به‌ڕێوه ناچێ و ته‌نانه‌ت پرسی ''آتش به اختیار'' له كوردستاندا نه‌ک جێبه‌جێ نابێ به‌ڵكوو ئاكامی پێچه‌وانه‌شی ده‌بێ!
پرسێک به ناوی ''آتش به اختیار'' وته‌یه‌كی خامنه‌یی ڕێبه‌ری ڕێژیمه كه سه‌باره‌ت به مۆره به‌كرێگیراوه‌كانی وتوویه كه له هه‌ر كوێ ویستیان، بێ ئه‌مری دادگای ڕێژیم و هێزه‌كانی ڕێژیمیش ده‌توانن بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ڕێژیم و سه‌ركوتی خه‌ڵك به ئیختیاری خۆیان دژی خه‌ڵك عه‌مه‌ڵ بكه‌ن.
هه‌ر بۆیه له پرسی له‌چكی ژنان و حیجابی زۆرهملێشدا، ده‌بینین كه ئێسته به‌تایبه‌ت له ناوچه فارسنشینهكاندا، به‌سیجی و به‌كرێگیراوه‌كان توندوتیژی دژی ژنانی بێ له‌چک ده‌نوێنن و ته‌نانه‌ت ڤیدیۆی ماست ڕژاندن به‌سه‌ر چه‌ند ژن‌دا بڵاو بۆوه.
به‌ڵام ئه‌و جۆره كرده‌وانه له بهسیجییهكانی ڕێژیم له كوردستان نابینرێ چونكه كوردستان شوێنێک نییه كه مل به‌رامبه‌ر به تاوانه‌كانی ڕێژیم كه‌ج بكا!
ئه‌م دانپێدانانه‌ی نوێنه‌ری خامنه‌یی له پارێزگای سنه چه‌ند لایه‌نی پرسه‌كه ڕوونتر ده‌رده‌خا:
یه‌كه‌م، خۆڕاگریی كوردستان، نه‌ک له پرسی له‌چک و حیجابی زۆره‌ملێ، به‌ڵكوو له هه‌موو پرسه‌كانی دیكه‌دا به‌رامبه‌ر ڕێژیمی سته‌مكار بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه ڕێژیم به ترس و له‌رزه‌وه له كوردستان بجووڵێته‌وه و ته‌نانه‌ت خودی نوێنه‌ری خامنه‌ییش ده‌لێ كه دۆخه‌كه هه‌ستیاره و گه‌ر به هه‌ستیاری نه‌جووڵێنه‌وه ڕه‌نگه دژكرده‌وه‌ی نه‌خوازراو له خه‌ڵک ببینن! یانی به‌رپرسانی هه‌رە سه‌ره‌وه‌ی ڕێژیمش ترسیان له كوردستان لێ نیشتووه و به ترس و دڵه‌ڕاوكێوه ده‌ست بۆ بابهتهكان له كوردستان ده‌به‌ن و ئه‌مه ده‌ور و ڕۆڵی وشیاریی نه‌ته‌وه‌یی و له‌سه‌رهه‌ستبوونی گه‌لێک و ڕاده‌ی خۆڕاگریی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه ده‌رده‌خا.
پرسێكی دیكه بریتییه له ئه‌وه‌ی كه مۆرهسازی و داموده‌زگای دوورودرێژی به‌كرێگیراوی سه‌ر به ڕێژیم هیچ ئاكامێكی بۆ ڕێژیم نه‌بووه!
ساڵانه به هه‌زاران كه‌س له مانۆڕدا ده‌رده‌خه‌ن كه گوایه ئه‌وانه بهسیجییهكانی سه‌ر به ڕێژیمن و سازمان دراون و ڕێک خراون! خودی داموده‌زگای ئیتلاعاتیی ڕێژیمیش له‌نێو خه‌ڵكدا بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه كه گوایه زۆربه‌ی خه‌ڵک بوونه‌ته مۆره‌ی ڕێژیم و ده‌یانه‌وێ بێ ئێعتمادی له‌نێو خه‌ڵكدا به‌ته‌واوی زاڵ بكه‌ن!
به‌ڵام له پرسێكی وه‌كوو له‌چكی ژناندا، نوێنه‌ری خامنه‌یی به ڕاشكاوی ده‌ڵێ كه آتش به اختیاری وڵام ناداته‌وه! یانی ئه‌وه‌ی كه هه‌موو داموده‌زگای به‌كرێگیراوه‌كانیان بێ‌ئاكام و شكست خواردووه و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ئیتلاعاتیش كه هه‌موو خه‌ڵک دڕدۆنگ بكا، پووچ و بێ‌مانا ده‌كاته‌وه. چونكه توانای ئه‌وه‌یان نییه كه له كوردستاندا له‌چكی به زۆر به‌سه‌ر ژنانی كورددا بده‌ن!
بابه‌تی سێهه‌م بریتییه له‌وه‌ی كه ساڵانێكی زۆره كه ڕێژیم پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌كا كه حیزبه كوردییه‌كان و به‌تایبه‌ت حیزبی دێموكرات بوونیان نه‌ماوه و گه‌ر مابێتن ته‌نیا ڕۆڵیان سیخوڕی بۆ ئیسراییل و ئامریكایه و هیچ پێگه‌یه‌كیان له‌نێو خه‌ڵكدا نییه.
به‌ڵام ئێسته بە سه‌رتاپای به‌رپرسانی نیزامی و ئیتلاعاتییه‌وه دانیان پێدا ناوه كه حیزبه كوردییه‌كان ته‌نانه‌ت له ئاستی ئێران‌دا كاریگه‌رییان هه‌بووه بۆ سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵک و نوێنه‌ری خامنه‌یی له پارێزگای سنه‌ش له‌م وتووێژه‌دا دانی پێدا ده‌نێ كه نا‌وێرن دژی ژنانی كورد بجووڵێنه‌وه، چونكه حیزبه كوردییه‌كان هه‌ڵوێستیان ده‌بێ و دۆخی نێو كۆمه‌ڵگایان لێ ئاڵۆز ده‌بێ و لێییان دیار نییه كه ئه‌مجاره چی ڕوو ده‌دا!
ئه‌مه‌ی كه له كوردستان ده‌گوزه‌رێ، شتێكی له‌ناكاو نییه كه له پڕێكدا خه‌ڵكی ئه‌م نیشتمانه، زۆر جیاواز له شوێنه‌كانی دیكه له ئێران و به‌تایبه‌ت جیاواز له ناوچه فارسنشینهكان بن. ئه‌مه ئاكامی ده‌یان ساڵ خه‌بات و به‌رخۆدانی به‌رده‌وامی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه كه هه‌رچه‌ند دوژمنان هه‌وڵیان داوه سه‌ركوتی بكه‌ن و پرسه‌كه‌ی به‌لاڕێدا ببه‌ن و ته‌نانه‌ت به هه‌ندێک خێڵی دژبه‌یه‌ک پێناسه‌مان بكه‌ن، به‌ڵام نه‌وه‌ته‌ی كورد قۆناخ به قۆناخ پته‌وتر له جاران له گۆڕه‌پانی خه‌باتی ڕزگاریخوازی و ئازادیخوازیدا ڕاوه‌ستاوه و شانازیی شۆڕشی ژیناش بۆ ئه‌م نهتهوەیه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه سه‌رەڕای مووشه‌كباران و هێرشی دڕندانه بۆسه‌ر شاره‌كانی، ئێستاش له ڕیزی پێشه‌نگایه‌تیی سه‌رهه‌ڵدان و به‌رخودانه و داموده‌زگای خامنه‌یی ناچار كردووه كه دان به ترس و دڵهڕاوكێكانیدا بنێ.
له مێژوودا تۆمار نه‌كراوه كه نه‌ته‌وه‌یه‌ک ئاماده‌ی دانی نرخی ئازادی بێ، دوژمنان بتوانن بیسڕنه‌وه یان سه‌ری پێ شۆڕ بكه‌ن.
وەرگیراو لە بەرنامەی هزرین