کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆپیشاندانێک لە ڤانكۆڤەری كانادا بۆ پشتیوانی لە ڕاپەرینی ژینا بەڕێوە چوو

11:07 - 20 خاکەلێوه 2723

ڕۆژی شەممە ١٩ی خاکەلێوە، لە ڕۆژاوای كانادا بۆ جارێکی دیکە نەتەوەكانی ئێران دانیشتوو لەو وڵاتە بە هاوكاریی كۆمیتەی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، خوپێشاندانێکیان لە ناوەڕاستی شار بەڕێوە برد.

سەرەتا شادی ئەمین ئاقایی، بە خۆیندنەوەی وتارێک لەسەر كوردستان و بەلووچستان كە بوونەتەوە هیوایەک بۆ شۆڕشی ''ژن ژیان ئازادی'' و بۆ هەموو بەشەكانی دیكەی ئێران، بەرنامەكەی دەست پێ كرد.

دواتر پەیامێک لەلایەن نوێنەری سەندیكای مامۆستایان بو پشتیوانی لە مامۆستایانی وەزاڵەهاتووی ئێران و شۆڕشی ژینا خوێندرایەوە.

پاشان پەیامی كۆمیتەی حیزبی دێموکرات لەلایەن زارا حۆسینی، بە زمانی فارسی پێشكەش بە بەشداربووان کرا كە باسی لە ڕۆژی شەهیدانی كوردستان و هەروەها چوونی خەڵکی كوردستان بو سەر گڵکۆی شەهیدان کرد؛ هەروەها  باسی لە خۆڕاگریی خەڵكی كوردستان کرد كە چۆن لە مەیداندا بوون و بەردەوام بۆ وەدەستهێنانی ئازادی قوربانییان داوە.

بەرنامەكە بە دروشمدان و بڵاوکردنەوەی سروودی شۆڕشگێڕی بە زمانەکانی كوردی و فارسی کۆتایی پێ هات.