کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی ڕێپیوانێک بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکارەوە لە ئۆتریش

10:23 - 12 بانەمەڕ 2723

بە بەشداریی بەشێکی بەرچاو لە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری ڤییەنی پێتەختی وڵاتی ئۆتریش، ڕێپێوانێک بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکارەوە بەڕێوە چوو.

ڕۆژی دووشەممە ١١ی بانەمەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، کە هاوکات بوو لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی کرێکار، لە شاری ڤییەنی پیتەختی وڵاتی ئۆتریش ڕێپێوانێک بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکار و بۆ پشتیوانی لە کرێکارانی جیهان لەلایەن بەشێک لە چالاکان و پشتیوانانی کرێکارانەوە و بە بەشداریی بەشێکی بەرچاو لە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە ناوچەی ژمارە ٣ی شاری ڤییەن بەرەو مەیدانی شارەوانیی ئەو شارە، بەڕێوە چوو.

ڕێپێوانەکە کاتژمێر ٨ی سەرلەبەیانی دەستی پێ کرد و بەشداربووان مەودای ٣٨٠٠ میتریان پێوا.