کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی نەوسوود و بانە

10:51 - 22 بانەمەڕ 2723

دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی زەکریا عەبدی و ئاکام محەممەدزادە، لە سنوورەکانی نەوسوود و بانە بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی بانەمەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، لە سنووری هەنگەژاڵی بانە، هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم ڕاستەوخۆ تەقەیان لە کۆڵبەرێکی خەڵکی بۆکان بە ناوی ئاکام محەممەدزادە، تەمەن ٢٧ ساڵ کرد و ناوبراو بریندار بووە.

ئاکام محەممەدزادە، بەهۆی تەقەی هێزەکانی ڕێژیمەوە لاقی بریندار کراوە و بۆ چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەیەک لە شاری بانە گواستراوەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان، بە ناوی زەکریا عەبدی، لە کاتی کۆڵبەریدا بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایییەکانی سنووری نەوسوود، بەسەختی بریندار بووە.

زەکریا عەبدی، پاش ئەوەیکە بریندار بووە، بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراوەتەوە.