وەفدێکی حیزبی دێموکرات لە ستۆکهۆڵم، لە کۆنفڕانسێکی دوو ڕۆژە لەژێر ناوی ''شۆڕشی ژن ژیان ئازادی و داهاتووی ڕۆژهەڵات''، بەشداریی کرد.
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٣ی بانەمەڕ، لەسەر بانگهێشتی ''کۆمیتەی دیالۆگی ڕۆژهەڵاتی کوردستان''، وەفدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی سەعید بەیگزادە، ئەندامی ڕێبەریی حیزب، لە کۆنفڕانسێکی دوو ڕۆژە لەژێر ناوی ''شۆڕشی ژن ژیان ئازادی و داهاتووی ڕۆژهەڵات''، لە ستۆکهۆڵم بەشداریی کرد.
کۆنفڕانسەکە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب دەستی پێ کرد. پاشان عەزیز ماملێ بەخێرهاتنی میوانەکانی کرد و بەرنامەی کۆنفڕانسەکەی بۆ بەشداران باس کرد.
بەرنامەی کۆنفڕانسەکە لە چوار پانێل پێک هاتبوو:
کۆڕگێڕانی پانێلی یەکەم بریتی بوون لە پڕۆفیسۆر عەباس وەلی، بێهرووز بووچانی، عاتیفە ڕامسەری و زێنەب بایەزیدی وەک بەڕێوەبەری پانێل.
کۆڕگێڕانی پانێلی دووەم بریتی بوون لە فەرید سەفەری، کاوە کرماشانی، ئەفسانە بێهێشتی و سۆلماز دروودی وەک بەڕێوەبەری پانێلی دووەم.
کۆڕگێڕانی پانێلی سێهەم بریتی بوون لە هێمن سەیدی، چنوور مەکی، عەبدوڵڵا حیجاب و سەلاح عەباسی وەک بەڕێوەبەری پانێلی سێیەم.
کۆڕگێڕانی پانێلی چوارەم بریتی بوون لە سۆهەیلا شەهریاری، عەممار گوڵی، شیوا عامیلی ڕاد و سوهەیلا قادری وەک بەڕێوەبەری پانێلی چوارەم.
شۆڕشی ژینا و خەسارناسیی ئەو شۆڕشە تەوەری سەرەکیی هەموو باسەکان بوو کە کۆڕگێڕەکان هەر یەکە و بە گۆشەنیگایەکەوە تێڕوانینی خۆیان باس کرد. هەروەها گرینگیی هاوکاری و تەبایی نێوان هێزە کوردستانییەکان و بەرینکردنەوەی ناوەندی هاوکاریی هێزە کوردستانییەکان تەوەرێکی دیکەی باسی کۆڕگێڕەکان بوو.