کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هولەند؛ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەک بۆ پاڵپشتی لە گەلی بەلووچ

10:13 - 25 بانەمەڕ 2723

کۆمیتەی پشتیوانی لە زیندانییانی سیاسی و کۆمیتەی هێزە چەپ و دێموکراتەکانی هولەند، کۆبوونەوەیەکیان بە مەبەستی پاڵپشتی لە خەڵکی بەلووچ و مەحکوومکردنی ئێعدامەکان، بەڕێوە برد.

ڕۆژی شەممە ٢٣ی بانەمەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، لە شاری ئامێستێردامی ھولەند، کۆبوونەوەیەک بۆ پاڵپشتی لە گەلی بەلووچ و مەحکوومکردنی ئێعدامەکان، لەلایەن کۆمیتەی پشتیوانی لە زیندانییانی سیاسی، کۆمیتەی ھێزە چەپ و دێموکراتەکانی ھولەند و ھێندێک ڕێکخراوەی دیکە ڕێک خرابوو کە ھەیئەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیش بەشدار بوو.

هەیئەتی حیزبی دێموکرات، وتارێکی بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی نەتەوەی بەلووچ و شەرمەزارکردنی ڕەوتی ئێعدامەکان لە ئێران پێشکەش کرد.

لە بەشێک لە وتارەکەی هەیئەتی حیزبدا هاتووە: "وێڕای ئەوەیکە نەتەوەی کورد و بەلووچ لە ڕیزی پێشەوەی دوژمنانی کۆماری ئیسلامیدا بوونە و بە توندترین شێوە سەرکوت کراون، بەڵام خەباتی ئەو دوو نەتەوەیە ئێستاش و بە درێژایی تەمەنی کۆماری ئیسلامی پێشەنگ و لەسەر پێ بووە."