کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

برینداربوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیم

10:08 - 26 بانەمەڕ 2723

کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوی خالید سداقەت، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "خالید سداقەت"، خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی، بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم بە توندی بریندار بوو.

هێزەکانی ڕێژیم بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، لە نزیک جاددەی ئەزگلە - شێخ سڵە، دەسڕێژیان لەم کۆڵبەرە کردووە.

ناوبراو لەو ڕووداوەدا لاقی بەتوندی بریندار بووە و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی مەدائێنی تاران ڕاگوێزراوە.

دۆخی گشتیی ئەم کۆڵبەرە نالەبار ڕاگەیەندراوە.