کەریم پەرویزی
یه‌كێک له كرده‌وه‌كانی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی كه تێیدا شاره‌زایی په‌یدا كردووه و به‌رده‌وام دووپاتی ده‌كاته‌وه، دزینی ته‌رم و شاردنه‌وه‌ی ته‌رمی كه‌سه‌كانه كه نیگه‌رانیی لێی هه‌یه كه بینینی ئه‌و ته‌رمانه هه‌ستی خه‌ڵک بێنێته كوڵ و گرفت بۆ ڕێژیم دروست بكا.
دزینی ته‌رم ئیدی بۆته پێناسه‌ی ده‌زگا سه‌ركوتكه‌ره‌كانی ڕێژیم و زۆر به ڕاشكاوی و به ڕووهه‌ڵماڵاوی به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن و نیگه‌رانی ئه‌وه‌ش نین كه پێیان بگوترێ ''دزی ته‌رم'' چونكه له شه‌رم و حه‌یا و بایخهدانان بۆ هه‌ست و ڕای خەڵک و جیهاندا هیچیان تێدا نه‌هێشتووه‌ته‌وه و به به‌رچاوی هه‌موو دونیاوه تاوانی وه‌ها دزێو به‌ڕێوه ده‌به‌ن كه ته‌نیا و ته‌نیا له خۆیان ده‌وه‌شێته‌وه.
كاتێک له خۆپیشانداندا كه‌سێک به‌دیار نامێنێ و بنه‌ماڵه‌كه‌ی هه‌موو شوێنێ ده‌گه‌ڕێن به‌دوایدا بزانن چی به‌سه‌ر هاتووه، ئه‌وكاته‌ی هیچ بنكه‌یه‌كی سیخوڕی و به‌سیج و ئیتلاعات وه‌ئه‌ستۆیان نه‌گرت، ئیدی خه‌ڵكه‌كه نیگه‌ران ده‌بن كه ئه‌وه حه‌تمه‌ن له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا شه‌هیدیان كردووه و نایانه‌وێ به بنه‌ماڵه‌كەی بڵێن و ده‌یانه‌وێ خۆی لێ بدزنه‌وه.
له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینادا ده‌یان كه‌سی له‌و بابه‌ته هه‌بوو هه‌ر له نیكا شاكهرهمییهوه تاكوو سارینا و حه‌دیس و نگین و ده‌یانی دیكه، بێسه‌روشوێن بوون و دوایه ته‌رمه‌كانیان له شوێنێک فڕێ دا و خۆیان له هه‌موو پرسیارێک و به‌رپرسایه‌تییه‌ک دزییه‌وه.
له كوردستانیشدا كه سه‌نگه‌ری به‌رخۆدان دژی ڕێژیم بووه، وه‌كوو بنكه‌یه‌كی تاقیكاری بۆ ڕێژیم بووه و هه‌موو تاوانه دزێوه‌كانی سه‌ره‌تا له كوردستانه‌وه به‌سه‌ر كورددا تاقی كردۆته‌وه و كه تێیدا حیرفه‌یی بۆته‌وه له شار و شوێنه‌كانی دیكه‌ش ده‌ستی پێ كردووه. له كوردستاندا به ده‌یان بنه‌ماڵه هه‌ن كه ئێسته‌ش له چاره‌نووسی ڕۆڵه‌كانیان ئاگادار نین و ته‌رمیان پێ نه‌دانه‌وه.
به ده‌یان تێكۆشه‌ری كورد خه‌ڵكی ئاسایی ده‌سبه‌سه‌ر كران و له زینداندا له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا شه‌هید كران و بنه‌ماڵه‌كانیان ئێسته‌ش چاوه‌ڕێی هاتنه‌وه‌ی ڕۆڵه‌كانیانن. هه‌ندێک له‌وانه‌ش كه نه‌یانتوانی بیشارنه‌وه كه له زیندانی ڕێژیم‌دا بوون و شه‌هید كراون، به دزیی بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه ته‌رمه‌كانیان ناشت و دوایه به بنه‌ماڵه‌كانیان گوت كه ته‌رمی جگهرگۆشهكهتان له فڵان شوێنه. له نموونه‌ی وه‌كوو شه‌هید برایم لوتفوڵاهییدا ته‌نانه‌ت سه‌ر گۆڕه‌كه‌یان بتۆن كرد تاكوو بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌توانن ده‌ریبهێنن و ئاسه‌واری تاوان و ئه‌شكه‌نجه‌كان ده‌ر نه‌كه‌ون!
له‌م زیاتر له چل ساڵه‌شدا ئه‌وه‌ی له كوردستان به ده‌ستی ڕێژیم ئێعدام كرابێ، ته‌رمیان به بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه و ئه‌وپه‌ڕه‌كه‌ی پێیان ڕاگه‌یاندوون كه ته‌رمه‌كه‌ی له فڵان شوێن نێژراوه.
ته‌نانه‌ت له سه‌ره‌تای هاتنه‌سه‌ركاری ده‌سه‌ڵاتی تاوانباری ویلایه‌تی فه‌قیهیدا، ئه‌وانه‌ی له هه‌ندێ شاری كوردستان به‌ده‌ستی داموده‌زگای ڕێژیم ئێعدام ده‌كران، له شاری قوروه له گۆڕستانێكی تایبه‌ت له خاكیان ده‌كردن و خه‌ڵک به‌و شوێنه‌یان ده‌گوت گۆڕستانی شه‌هیدان و ڕێژیمی دڕنده‌ش بۆ سووكایه‌تیكردن به خه‌ڵک پێی ده‌گوت لهعنهتاوا!
سووكایه‌تی به ته‌رم و دزینی ته‌رم به‌وانه‌شه‌وه نه‌ده‌وه‌ستا و له كوردستاندا به ده‌یان پێشمه‌رگه‌ی حیزبه‌كان هه‌ن كه ئێسته‌شی له‌گه‌ڵدا بێ، شوێنی خاک كردنی ڕۆڵه شههیدهكانیشیان به بنه‌ماڵه‌كانیان نه‌وتوون. ته‌نانه‌ت نمونه‌ی وه‌ها هه‌یه كه پێشمه‌رگه‌كه كه‌وتۆته ده‌ست ڕێژیم و دوای هیچ زانیاریەک له‌وه‌ی كه چی به‌سه‌ر هات و له كوێ ئێعدام كرا یان به خاک ئه‌سپێردرا له‌به‌رده‌ست نییه و زۆرن ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی هێشتاش چاوه‌ڕێی هاتنه‌وه‌ی هه‌واڵی ته‌رمی ئازیزهكهیانن.
دڕنده‌یی ڕێژیم و داخ لهدڵییان له تێكۆشه‌رانی كورد به ڕاده‌یه‌ک بوو كه ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه شه‌هید ده‌بوون و ته‌رمه‌كه‌یان ده‌ستی سوپای تاوانبار ده‌كه‌وت، سووكایه‌تییان به ته‌رمی شه‌هیده‌كه ده‌كرد و به دوای ماشینی جەللادهكانیان ده‌به‌ست و به‌سه‌ر زه‌ویدا ڕایانده‌كێشا. له نموونه‌ی وه‌كوو شه‌هید سالار ئیبراهیمی له شاری كامیاراندا، ئه‌ونده‌ی لێ داخ له‌دڵ بوون كه به‌و هه‌موو سووكایه‌تییه‌وه نه‌وه‌ستان و دوای ڕاكێشانی ته‌رمه‌كه‌ی به نێو شه‌قامه‌كانی شاردا، دوایه‌ش ته‌رمه‌كه‌یان به‌ردباران كرد!
ڕق و كینی سیستمی ویلایه‌تی فه‌قیهی به‌نیسبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه سهرههڵدهبڕن له به‌رامبه‌ریدا به ڕاده‌یه‌كه كه له هیچ پێناسه‌یه‌كی سیاسی‌دا جێی نابێته‌وه و ته‌نانه‌ت وشه‌ی وه‌كوو دیكتاتۆری یان ملهوڕی یان تاوانباری به‌رامبه‌ر به كرده‌وه‌كانی ئه‌م ڕێژیمە له كورتی ده‌ده‌ن.
ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی بانه‌مه‌ڕی ١٤٠٢، له بهربهیانێكدا كه هه‌موو جیهان چاوی له‌سه‌ر ڕێژیم بوو كه ده‌ست له ئێعدامی سێ لاوی په‌روه‌نده‌ی ناسراو به ماڵی ئیسفه‌هان هه‌ڵ بگرێ، هه‌ر سێ لاوه‌كه‌ی ئێعدام كرد و دوایه‌ش ته‌رمی به بنه‌ماڵه‌ی نه‌دایه‌وه و به دزیه‌وه له خاكی كردن و به بنه‌ماڵه‌كه‌شی ڕاگه‌یاند كه نابێ سه‌ره‌خۆشییان بۆ دابنێن و هێزی ڕێژیم له‌به‌ر ماڵی بنه‌ماڵه‌كانیان كۆ بووه‌وه تاكوو خه‌ڵک له‌وێ كۆ نه‌بنه‌وه و نه‌بێته بناخه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی خه‌ڵک!
له‌كاتێكدا كه چه‌ند ڕۆژ و شه‌و بوو كه خه‌ڵک ناڕه‌زاییان ده‌رده‌بڕی و چ له به‌رده‌می زیندان و چ له سۆشیاڵ‌میدیا ناڕه‌زایی و نیگه‌رانی به‌رامبه‌ر به‌و بڕیاره نامرۆڤانه‌یه‌ی ڕێژیم ده‌رده‌بڕا كه حوكمی ئێعدامی بۆ ئه‌و سێ لاوه ده‌ربڕیبوو و هه‌ر ڕێژیمێک كه ته‌نانه‌ت دیكتاتۆریش بێ له وه‌ها دۆخێك‌دا هه‌ندێ پێداچوونه‌وه به حوكمه‌كانیدا ده‌كا، كه‌چی ڕێژیمی خومه‌ینی و خامنه‌یی، بۆ سه‌لماندنی تاقانه‌بوونی له بواری تاوانباریدا، هه‌ر سێ لاوه‌كه‌ی ئێعدام كرد! ئه‌ویش به تاوانی موحاربه و فساد له‌سه‌ر زه‌وی!
ته‌نانه‌ت له كاتی شه‌ڕی نێوان دوو وڵات‌دا، كه ڕه‌نگه سه‌دان هه‌زار كه‌سیان له یه‌ک كوشتبێ، گه‌ر هێزی نیزامی ته‌نانه‌ت نه‌ک سه‌ربازی ساده به‌ڵكوو ژه‌نه‌ڕاڵی نیزامیش بكه‌وێته ده‌ست هێزی به‌رامبه‌ر، ئیدی وه‌كوو دیلی شه‌ڕ هه‌ڵسوكه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌كرێ و كوشتنی دیل تاوانێكی گه‌وره‌یه كه له یاسای نێونه‌ته‌وه‌ییدا وه‌كوو تاوانی شه‌ڕ پێناسه‌ی بۆ كراوه!
به‌ڵام ڕێژیمی ڕق له‌دڵی وه‌لیی فه‌قیهی، ئه‌وه‌نده‌ی ڕق له خه‌ڵكێكه كه له‌نێو ئێران‌دا دژی ئه‌و سه‌رهه‌ڵ ببڕن، به‌رامبه‌ر به ده‌ره‌وه وه‌ها داخ له دڵ نییه!
ساڵانێكی زۆر به ئامریكای ده‌گوت شه‌یتانی گه‌وره و دوایه‌ش بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی، به‌رجامی له‌گه‌ڵ شه‌یتانی گه‌وره واژۆ كرد! چه‌ند ساڵه به ده‌یان كه‌سی به تۆمه‌تی ناڕه‌وای هاوكاری یان ته‌نانه‌ت تۆمه‌تی له‌ژێر كاریگه‌ریی ته‌بلیغیی ده‌وڵه‌تی سعوودیهدایهبوون، ئێعدام كرد و ده‌یان مووشه‌ک و درۆنی به بنه‌ماڵه‌كانی حیزبه‌كانی كوردستانه‌وه نا كه گوایه ئه‌مانه دۆستی ده‌وڵه‌تی سعوودین، به‌ڵام كه ناچار بوو بۆ مانه‌وه‌ی خۆی په‌نا بباته به‌ر ده‌وڵه‌تی سعوودی، دامه‌زرانی پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵی وه‌كوو ده‌سكه‌وتی زۆر گه‌وره نیشان ده‌دا!
به‌ڵام به‌رامبه‌ر به مرۆڤه‌كانی نێو جوغرافیای ئێران، نه‌ک دوژمنایه‌تی به‌ڵكوو ئه‌وپه‌ڕی ڕق و كینی شه‌خسیی هه‌یه كه گه‌ر تاک به تاكی ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان به‌رامبه‌ر به ڕێژیم هه‌ڵ بڕیوه، ئێعدام بكا و ته‌رمه‌كانیشیان بشێوێنێ و سووكایه‌تییان پێ بكا هێشتا تێری پێ ناخوا و ده‌یه‌وێ بنه‌ماڵه و كه‌سوكار و هه‌موو ئازیزهكانیشیان ئازار بدا ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌روونی شڵه‌ژاوی خۆی پێ تێراو بكا.
له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ساڵی نوێی زایین‌دا به‌ده‌یان كه‌س به‌ده‌ستی هێزه‌كانی ڕێژیم ئێعدام كراون و ڕه‌وتی ئێعدامكردن و سزای مه‌رگ سه‌پاندن به‌سه‌ر خه‌ڵكی بێ‌تاوان و مافخواز له ئێران‌دا زۆر توند و خێراتر كراوه‌ته‌وه. ئه‌م شێوه دڕنده‌ییه ئاشكرایه‌ی ڕێژیمی ویلایه‌تی فه‌قیهی بۆ دوو هۆكار ده‌گه‌ڕێته‌وه: یه‌كه‌م ده‌یه‌وێ به ئێعدام و كوشتار، دۆخی ترس و دڵەڕاوكێ له كۆمه‌ڵگادا زاڵ بكا و بڵێ كه شۆڕشی ژینا سه‌ركوت كراوه و ئیتر ڕێژیم زاڵ بووه و تۆڵه له هه‌موو كه‌س ده‌كاته‌وه و به‌و شێوه كۆمه‌ڵگا بتۆقێنێ.
دووهه‌م، كه هۆكاری سه‌ره‌كیی ئەم كرده‌وانه‌ی ڕێژیمه، ترسی سه‌رانی ڕێژیم له دووباره كڵپه‌سه‌ندنی كوانووی شۆڕشه و نیگه‌رانن له‌وه‌ی كه ده‌ورێكی دیكه له ڕاپه‌رین و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی خه‌ڵک ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه و هه‌ر له ئێستاوه و به‌و ئاماده‌ییه‌وه بڕواته نێو دۆخه‌كه كه هیچ هێزێكی ده‌ست له هیچ نه‌پارێزن و له‌ڕاستیدا له ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی خه‌ڵک و ملبادانی هێزه‌كانی ڕێژیم له ده‌سڕێژی له خه‌ڵک، ده‌یه‌وێ خۆی ده‌سپێكه‌ری شه‌ڕی نێو كۆمه‌ڵگا بێ و به خوێنڕشتنی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر بتوانێ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بپارێزێ.
هیچ ڕێژیمێكی سه‌قامگرتوو و بڕوابه‌خۆ وه‌ها كوشتار و ئێعدام ناكا و ئه‌م شێوه هه‌ڵسوكه‌وته‌ی ڕێژیم كه به به‌رچاوی جیهانه‌وه بێباكانه ئێعدام ده‌كا و مه‌حكوومیه‌تی جیهانیی به‌لاوه گرنگ نییه، نیشان له ترسی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری ڕێژیم ده‌دا كه ئیدی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه و كڵپهسهندنهوهی شۆڕشی خه‌ڵک، بڵێسه‌كانی كۆشكی خامنه‌یی ده‌سووتێنێ و مه‌رگی ده‌سه‌ڵاته‌كی وه‌كوو فیلمێكی ترسناک له‌به‌رچاویه‌تی! ده‌یه‌وێ به كوشتار و ئێعدام له‌و چاره‌نووسه حه‌تمییه هه‌ڵ بێت به‌ڵام هه‌ر ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی ڕقی پیرۆزی خه‌ڵک بڵێسه‌دارتر ده‌كا.
وەرگیراو لە بەرنامەی هزرین