چالاکێکی فەرهەنگیی خەڵکی مەلکشای ئیلام بە ناوی هێژا ئومێدی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی بانەمەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، هێژا ئومێدی، چالاکی فەرهەنگیی خەڵکی مەلکشای ناوچەی، بەبێ هیچ بەڵگەیەکی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
هێژا ئومێدی، دەرچووی زانکۆ و کارناسی باڵای زانستە سیاسییەکانە کە ساڵی ڕابردوو لە کاتی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دژی دەسەڵات و شۆڕشی ژن ژیان ئازادی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرابوو.
هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەو هەواڵە لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.