بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسم و ڕێپێوانێک بەبۆنەی ڕۆژی کرێکار لە ئاڵمان
کۆمیتەی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە وڵاتی ئاڵمان، لە ڕێوڕەسمی ١ی مەی، ڕۆژی جیهانیی كرێكار، بەشداریی کرد.
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١١ی بانەمەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، كۆمیتەی ناوچەی نۆردراین و ستفاڵانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، لە ڕێوڕەسم و ڕێپێوانێک کە بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکار لە شاری كۆڵنی ئاڵمان بەڕێوە چوو، بەشداریی کرد.
ئەندامانی حیزبی دێموکرات بە كردنەوەی بنكەیەكی تایبەت بە كتێب و وێنەی شەهیدان و بەندكراوانی شۆڕشی ژینا، لەو ڕێوڕەسمەدا بەشدارییان کرد.