کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکرانی چالاکێکی مەدەنی لە گیەڵان

16:29 - 2 جۆزەردان 2723

سەلمان ئۆلفەتی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی گیەڵان سەر بە پارێزگای کرماشان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەلمان ئۆلفەتی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی گیەڵان سەر بە پارێزگای کرماشان، پاش ئەوەیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە هێرش کرایە سەر ماڵەکەیان، دەسبەسەر کراوە.

ئەم چالاکە مەدەنییە بەهۆی ڕەخنەگرتن لە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی و بەرپرسانی ڕێژیم، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ زیندانی دیزڵاوای کرماشان ڕاگوێزراوە.

سەلمان ئۆلفەتی ئێستا بەبێ ئەوەیکە مافی دەسپێڕاگەیشتن و بوونی پارێزەری هەبێت، چارەنووسی ناڕوونە.