کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

برینداربوونی ٧ کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود

16:32 - 2 جۆزەردان 2723

٧ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم لە سنووری نەسوود بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی کوردپا، شەوی دووشەممە ١ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی، هێزەکانی ڕێژیم لە سنووری نەوسوود، ڕاستەوخۆ تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و بەو هۆیەوە ٧ کۆڵبەر بریندار بوون.

"کوردپا" ناسنامەی ٤ کەس لە بریندارەکانی بە ناوەکانی "عارف و مەحموود خەڵکی پاوە، جەماڵ خەڵکی گوندی شمشێر سەر بە شاری پاوە و فەیسەڵ ئەحمەدی خەڵکی گوندی سەریاس"، ئاشکرا کردووە.

هەروەها فەیسەڵ ئەحمەدی پای بە توندی بریندار بووە و بۆ چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی پاوە گواستراوەتەوە و نەشتەرگەریی بۆ کراوە.

شایانی باسە کە ناوی سێ کەس لە بریندارەکان تا ئێستا ئاشکرا نەکراوە.

هێزەکانی ڕێژیم بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە، ڕاستەوخۆ تەقەیان لەو کۆڵبەرانە کردووە.