کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نەوسوود؛ کۆڵبەرێک بەهۆی ڕاوەستانی دڵەوە گیانی لەدەست دا

10:55 - 5 جۆزەردان 2723

کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی سپیاو سەر بە ناوچەی باینگان بە ناوی سەلام ئیسماعیلپوور، بەهۆی ڕاوەستانی دڵەوە لە کاتی کۆڵبەریدا، گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی خەڵکی ئاوایی "سپیاو" سەر بە باینگانی شاری پاوە، بە ناوی "سەلام ئیسماعیلپوور"، بەهۆی ڕاوەستانی دڵ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود، گیانی لەدەست دا.

تەرمی ئەو کۆڵبەرە بۆ پزیشکی دادی ڕێژیم لە شاری پاوە گوازراوەتەوە.

هەر لە ڕۆژانی ڕابردووشدا، هێزەکانی ڕێژیم لە سنووری نەوسوود، ڕاستەوخۆ تەقەیان لە کۆڵبەران کرد و ٧ کۆڵبەری خەڵکی پاوە بریندار ببوون.