کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیدارەی ئیتلاعات لە دانەوەی کەلوپەلی کەسیی مەسعوود کوردپوور، خۆی دەبوێرێت

11:45 - 10 جۆزەردان 2723

ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران، لە دانەوەی کەلوپەلی کەسیی مەسعوود کوردپوور، سەرنووسەری ئاژانسی هەواڵی موکریان، خۆی دەبوێرێت.

ئەو ڕۆژنامەوانە ڕایگەیاندووە: ڕێکەوتی ٢٩ی خەرمانانی، لە ماڵی خۆمدا لە بۆکان، وێڕای هەموو کەلوپەلە کەسییەکانم و لەوانە لەبتاپ و مۆبایلەکەم، دەسبەسەر کرام. پاش ٥ مانگ ئازاد کرام. ئێستا و دوای ٨ مانگ، وێڕای نامەی دادگوستەری، ئیدارەی ئیتلاعات لە دانەوەی کەلوپەلە کەسییەکانم خۆی دەبوێرێت."

ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی، مەسعوود کوردپوور لە زیندانی ڕێژیم لە بۆکان ئازاد کرا.

ناوبراو لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیم لە بۆکان، بە تۆمەتی "تەبلیغ دژی نیزام" بە ٩ مانگ زیندان و بە تۆمەتی "تێکدانی نەزمی گشتی" بە ٨ مانگ زیندان، سزا درا.

ئەو ڕۆژنامەوانە ڕێکەوتی ٢٩ی خەرمانانی ساڵی پێش، لە ماڵی خۆیدا دەسبەسەر کرا و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە ورمێ کرا.

مەسعوود کوردپوور دوای کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە، ڕەوانەی زیندانی میاندوواو و دواتر بۆ زیندانی بۆکان ڕاگوێزرا.

ناوبراو پێشتریش چەندین جار لەلایەن ناوەندەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و زیندانی کرابوو.