کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی ڕێژیم لە کرماشان ئیزن نادات مامۆستایەک بە جلی کوردییەوە بچێتە سەر پۆلەکانی وانەوتنەوە

10:36 - 19 بانەمەڕ 2723

پاراستنی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی ڕێژیم لە کرماشان، نەیهێشتووە جەلیل ئاهنگەرنژاد، مامۆستای تایبەت و ڕاگەیاندنی ناوەندە پەروەردەییە باڵاکان و قوتابخانەکانی کرماشان، بە جلی کوردییەوە بچێتە ناو پۆلەکانی خوێندنەوە.

لەم پەیوەندییەدا ئەو مامۆستایە لە لاپەڕەی ئینستاگرامی خۆیدا وێڕای ئاماژەدان بەوەیکە ڕێگری لە ناوبراو کراوە کە بە جلی کوردییەوە بچێتە قوتابخانە و پۆلەکانی خوێندن، نووسیویەتی: "کرماشان کە بە گەورەترین شاری کوردستانی لەقەڵەم دەدەن، بۆچی دەبێ نەهێڵن لە وەها شارێک و وەها بارودۆخێک بۆ سادەترین و ئاساییترین مافی هەر مرۆڤێک کە جل‌لەبەرکردنیەتی، دژایەتی بکرێت."

جەلیل ئاهەنگەرنژاد کە وەک نووسەریش چالاکی دەکات، نزیک بە سی ساڵ ئەزموونی وانەوتنەوە لە قوتابخانەکان و ١۵ ساڵ ئەزموونی وانەوتنەوە لە ناوەندە پەروەردەییە باڵاکانی هەیە.