کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو کەس لە دەسبەسەرکراوانی خەڵکی ئاودانان لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ئیلام مانیان لە خواردن گرت

17:15 - 20 جۆزەردان 2723

محەممەد دانیالی و ناسر ڕەزایی، دوو کەس لە دەسبەسەرکراوانی خەڵکی ئاودانان، لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە ئیلام، مانیان لە خواردن گرت.

بەپێی ڕاپۆرتی "کوردپا"، محەممەد دانیالی تەمەن ٢٣ ساڵ و ئەندامی گرووپی شاخەوانیی "بنار" و ناسر ڕەزایی تەمەن ٤٣ ساڵ و خەڵکی شاری سەراوباغ سەر بە ئاودانان، لە ڕۆژی هەینی ١٩ی جۆزەردانەوە لە گرتنگەی ناوەندیی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە ئیلام مانیان لە خواردن گرتووە.

ئەو دوو هاووڵاتییە بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین لە ئەشکەنجەکردنیان و هەروەها ڕوون نەبوونەوەی دۆسییەکەیان مانیان گرتووە.

محەممەد دانیالی ٢٤ی بانەمەڕ بەبێ بوونی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمەوە لە دێهلوڕان دەسبەسەر کرا و بە مەبەستی لێکۆڵینەوە بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە ئیلام گواسترابووەوە.

هەروەها ناسر ڕەزایی، ڕۆژی دووشەممە ١ی جۆزەردان بەبێ بوونی بەڵگەی قەزایی و لە گاراجی شاری ئەهواز لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرابوو.