کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیم لە سنووری بانە

10:23 - 22 جۆزەردان 2723

کۆڵبەرێک بە ناوی ڕەحیم فەیزی، خەڵکی شاری بۆکان، بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران لە سنووری بانە بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی ''چاونیوز''، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی جۆزەردان، هێزەکانی ڕێژیمی ئێران لە سنووری "هەنگەژاڵـ"ـی بانە، تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامی ئەو دەستڕێژییەدا کۆڵبەرێک بە ناوی ڕەحیم فەیزی، بەسەختی بریندار بووە.

هێزەکانی ڕێژیم بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەم کۆڵبەرە کوردە کردووە.

ئەم کۆڵبەرە لەم ڕووداوەدا لاقی بریندار بووە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی، ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراوە.

هەر لەم پێوەندییەدا، سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ١٥ی جۆزەردانیش، کۆڵبەرێک بە ناوی هوشیار حەسەن‌پوور، خەڵکی بانە، بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران لە سنووری "زڵە"ی بانە گیانی لەدەست دا.