٥ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی "موحسێن جەوادیفەر، شەفێع ئەزبەر، ڕەسووڵ جەوادیفەر، تەها ڕەسووڵی و مووسا ئەردەشیری" لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کران.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، پێنج هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی "ڕەسووڵ جەوادیفەر، موحسێن جەوادیفەر، مووسا ئەردەشیر و شەفێع ئەزبەر" خەڵکی شارەدێی پەسوێ سەر بە پیرانشار و تەها ڕەسوولی، خەڵکی پیرانشار، بەبێ هیچ بەڵگەیەکی قەزایی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراون.
شایانی باسە کە دوو کەسیان بە ناوەکانی "مووسا ئەردەشیر و ڕەسووڵ جەوادیفەر" دوای لێکۆڵینەوە ئازاد کراون.
هەروەها موحسێن جەوادیفەر، شەفێع ئەزبەر و تەها ڕەسووڵی، دەسبەسەرن و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردنیان لەبەر دەستدا نییە و چارەنووسیان نادیارە.