کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناجێگیربوونی باری تەندروستیی دوو هاووڵاتی لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە ئیلام

10:52 - 25 جۆزەردان 2723

دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری ئاودانان سەر بە پارێزگای ئیلام بە ناوەکانی محەممەد دانیالی و ناسر ڕەزایی کە لە گرتنەگەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە ئیلام مانیان لە خواردن گرتووە، دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە "کوردستان میدیا"، محەممەد دانیالی تەمەن ٢٣ ساڵ و ناسر ڕەزایی تەمەن ٤٣ ساڵ خەڵکی شاری ئاودانان کە ڕێکەوتی ١٩ی جۆزەدانی ١٤٠٢ی هەتاوی، بەهۆی مانگرتن لە خواردن لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوێزرابوون، لە دۆخێکی خراپدان.

ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی ڕابردوو بۆ بەندی گشتی ڕاگوێزران و سەرەڕای ناجێگیربوونی دۆخی تەندروستییان هەوڵیان داوە بە نیشانەی ناڕەزایەتی لێوەکانی خۆیان بدورنەوە.

بەرپرسانی گرتنگە بە بیانووی ڕۆیشتنی دادوەر بۆ مەرەخەسی، لە پێڕاگەیشتن بە دۆسییەی ئەو دوو هاووڵاتییە خۆ دەبوێرن.

هەروەها بەهۆی گەرمیی هەوا، دۆخی تەندروستیی محەممەد دانیالی و ناسر ڕەزایی ناجێگیرە و بەو حاڵەش ئەو دوو هاووڵاتییە ڕایانگەیاندووە کە هەتا کاتی گەیشتن بە داواکارییە ڕەواکانی خۆیان دەست لە مانگرتن هەڵ ناگرن.