کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەسێدارەدانی ١٤ بەندکراو لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا لە بەندیخانەکانی ئێران

10:46 - 26 جۆزەردان 2723

لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا لانیکەم ١٤ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێراندا بە تۆمەتی جۆراوجۆر لەسێدارە دراون.

بەپێی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هەنگاو"، لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا لە ڕۆژی شەممە ٢٠ی جۆزەردانەوە تاکوو پێنجشەممە ٢٥ی جۆزەردان، لانیکەم ١٤ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێران لەسێدارە دراون.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ٨ کەس لەو بەندکراوانە بە تۆمەتی جۆراوجۆر سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە، هەروەها ٦ کەسیشیان بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەسبەسەر کراون و سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە.

زۆربەی سزای لەسێدارەدراوان لە بەندیخانەکانی پارێزگای ئەلبورز جێبەجێ کراون کە ٣ کەس بووە، هەروەها لە بەندیخانەکانی تۆربەتجام، شیراز و هەمەدان، هەر کامیان ٢ کەس و لە بەندیخانەکانی مەشهەد، گەچساران، ئەهواز، یاسووج و کرمان هەر کامیان ١ کەس، لەسێدارە دراوە.

بەپێی ئامارەکان، لە مانگی ڕابردوودا لانیکەم ١٤٢ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێران لەسێدارە دراون کە ئەمەش زۆرترین ئاماری لەسێدارەدان لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو لە ئێراندا بووە.