کەریم پەرویزی
ده‌ڵێن له سه‌رده‌می كۆنی خێڵه‌كانی ناوچه‌ی بیابانی عهرەبدا كه كه‌لتووری ئیسلامی به‌و ده‌ورانه ده‌ڵێ سه‌رده‌می ''جاهلیت''، دوو خێڵی عه‌ره‌ب زیاتر له بیست ساڵ پێكه‌وه شه‌ڕیان بوو و به سه‌دان كه‌سیان له یه‌كتر كوشت و سه‌دان جار ده‌وار و ڕه‌شماڵ و كاروان و ژیانی یه‌كتریان ئاگر تێ به‌ردا! سه‌ره‌تای ئه‌و شه‌ڕه بێكۆتاییهش به كوشتنی بزنێكی خێڵێک به ده‌ستی گه‌نجێكی خێڵه‌كه‌ی دیكه ده‌ستی پێ كردووه!
به پێی ئه‌م چیرۆكه كۆنه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه، گیانی بزنێک بایه‌خی زۆرتری هه‌بوو له ژیانی بیست ساڵی دوو خێڵه‌كه و له‌و سه‌دان كه‌سه‌ی له یه‌كدییان كوشت! ئه‌مه چیرۆكی ئه‌و گرووپ و بیركردنه‌وانه‌یه كه هه‌زاران ساڵه له كونج و قوژبنی جیاوازی ئه‌م جیهان ده‌ژین و ژیان و كهرامتی مرۆڤ لایانه‌وه شتێكی به‌بایه‌خ نییه، به‌ڵكوو گرێدراوی شته ورد و بێبایهخهكانه كه ''مرۆڤ'' له لایان له ده‌مه‌قاڵه‌یه‌كی سانای دوو منداڵ كه‌متر ده‌كا و ماڵوێرانییه‌ک به‌دوای خۆیدا دێنێ كه به هه‌زاران كه‌سیش بۆیان دانهمركێتهوه!
ڕۆژی ١٤ی ژووئه‌ن واته ٢٤ی جۆزه‌ردان، كه‌شتییه‌كی ماسیگری له ده‌ریای سپی یان مه‌دیترانه له كه‌ناره‌كانی یۆنان ژێر ئاو كه‌وت و سه‌دان كه‌سی سه‌ر كه‌شتییه‌كه كه‌وتنه ده‌ریاوه. له‌و چه‌ند سه‌د كه‌سه به وته‌ی بێژه‌رانی پۆلیس تاكوو ئێستا ته‌رمی نزیک به ٨٠ كه‌سیان له ئێو ئاو ده‌رهێناوه و نزیک به سه‌د كه‌سیش به زیندوو ده‌رباز كراون.
له نێو ئاماره‌كانی قوربانی و سه‌رنشینه‌كانی كه‌شتیه‌كه‌دا ده‌ڵێن كه نزیک به ٣٥ كه‌سی خه‌ڵكی كوردستانی ڕۆژاوای تێدا بووه و تا ئێستا ته‌رمی ژماره‌یه‌كیان كه هه‌ندێكیان خه‌ڵكی كۆبانین دۆزراوه‌ته‌وه.
به وته‌ی یه‌كێک له خزمه‌كانی ئه‌وانه‌ی ته‌رمه‌كانیان ون بووه، تاكوو ئێستا ته‌رمی ٣٤ كه‌سی خه‌ڵكی ده‌رعای سووریهشیان دۆزیوه‌ته‌وه!
كۆبانی ئه‌و شاره‌ی كوردستانی ڕۆژاوا بوو كه به‌رخۆدانی بێوێنه و مێژوویه‌كه‌ی، بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌فسانه‌ی دڕنده‌یی داعشی بهچۆك داهێنا! ده‌رعاش ئه‌و شاره‌ی سووریا له ناوچه‌ی عه‌ره‌بنشین بوو كه ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕینی سووریا بوو!
به‌ڵام چیرۆكی بێبه‌زه‌یی سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌نده‌ییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان وای كرد كه قاره‌مانانی شه‌ڕی داعش و ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕین دژی ده‌سه‌ڵاتی دڕنده‌ی ده‌مشق، بۆ ده‌ربازكردنی گیانیان په‌نایان برده به‌ر كرێكاری له لیبی و له‌وێشه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی هیوایه‌ک به داهاتوو سواری كه‌شتیی چاره‌نووس بوون و له كه‌ناره‌كانی ئورووپا ژێر ئاو كه‌وتن و مردن هات به پێشوازییانه‌وه!
ئه‌م داستانی كۆچی مه‌رگئاسا و ژێر ئاو كه‌وتن و خنكان له ماشینه بارهه‌ڵگره‌كان و ڕێگای مه‌رگ و نه‌مان گرتنه‌به‌ره، داستانێكی هه‌موو ڕۆژه و هه‌موو مانگه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه كه ماڵوێرانی به‌سه‌ریدا زاڵه و له پێتهختهكانی ئورووپادا بڕیار له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی دیكتاتۆره‌كان و ساتوسه‌ودا له‌گه‌ڵیان ده‌درێ و خه‌ڵكیش به هیوای دۆزینه‌وه‌ی كڵاوڕۆژنه‌یه‌كی ڕوناهی ڕوو ده‌كه‌نە هه‌مان پێتهختهكان! تراژێدییەكی سه‌یره كه نووسین له توانایدا نییه بیگێڕێته‌وه ته‌نیا گه‌ر له كه‌شتی ژێر ئاو بكه‌وی و دواههناسهكانی ژیان بده‌ی و چاوت له ڕووناكایی شاره‌كانی ئورووپایهک بێ كه له‌گه‌ڵ جه‌لاده‌كانی حاكم به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌تدا خه‌ریكی ساتوسه‌ودان، ده‌توانی دەرک به كاره‌ساته‌كه بكه‌ی!
له‌و ڕووداوی ژێرئاو كه‌وتنی كه‌شتییه‌كه‌ی په‌نابه‌ران له ١٤ی ژووئه‌ندا ده‌ڵێن گوایه سه‌رۆکوه‌زیرانی یۆنان گوتوویه كه گه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ر كه‌شتییه‌كه ئورووپایی بوونایه، وڵاتانی ئورووپایی ڕێگه‌یان نه‌ده‌دا تاقه یه‌ک كه‌سیان بمرێ وهه‌موویان ڕزگار ده‌كردن!
ئه‌مه لایه‌نێكی تاڵی ڕاستیه‌كه‌یه كه نموونه‌ی له ئیتالیا ڕووی دا و كهشتییهک كه تووشی كێشه بوو، هه‌موویان ڕزگار كردن چونكه تووریستی ئورووپایی سواری بوون.
به‌ڵام لایه‌نی زۆر تاڵی ئه‌م هه‌قیقه‌ته ئه‌وه نییه و ئه‌وه ته‌نیا به‌شێكی تاڵیی ههقیقهتهكهیه.
به‌شه زۆر تاڵه‌كه‌ی دیكه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و سه‌دان و هه‌زاران كه‌سه كه له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاسته‌وه به‌دوای ڕووناكیی به‌قه‌د ده‌نكه شقارهتهیهكدا به‌ره‌و ئورووپا وه‌رێ ده‌كه‌ون، هیچ وڵاتێكی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستی نییه كه جێی هیوا بێ بۆ په‌نابه‌ران و ئه‌وان دڵیان پێ خۆش بێ ڕووی تێ بكه‌ن! له‌وه تاڵتریش ئه‌وه‌یه كه هیچ حكوومه‌تێكی ئه‌م ناوچه له لم چه‌قیوه، له چاره‌نووسی ئه‌و په‌نابه‌رانه ناكۆڵێتهوهو هیچ حكوومه‌تێک له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی ئورووپایی‌دا له پێوه‌ندیدا نابێ بۆ ڕزگاركردنی گیانی ئه‌و ژێرئاو كه‌وتووانه!
به‌شێكی چیرۆكه تاڵه‌كه ئه‌وه‌یه كه ده‌وڵه‌تانی ئورووپایی ژیان و كه‌رامه‌تی مرۆڤی ئورووپاییان پێ گرینگتره تا مرۆڤی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستی، به‌ڵام به‌شه زۆر تاڵترهكهی ئه‌وه‌یه كه هیچ ده‌سه‌ڵاتدارێكی له‌م ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاسته بایه‌خ بۆ كه‌رامه‌ت و ژیانی مرۆڤه‌كان دانانێ.
له ڕاستیدا ئه‌وه‌ی له‌م ناوچه‌یه بایه‌خی نییه، كه‌رامه‌تی مرۆڤه. هه‌ر بۆیه نه هیچ ده‌وڵه‌تێكی ده‌ڤه‌ره‌كه گرینگیی پێ ده‌دا كه خاوه‌نداره‌تی له‌و په‌نابه‌رانه بكا و گوشار بۆ ده‌وڵه‌ته ئورووپاییه‌كان بێنێ كه ڕزگاریان بكه‌ن و نه ئه‌و شایستهییهشیان هه‌یه كه داوایه‌كی وه‌ها بكه‌ن چونكه یه‌كه‌م وه‌ڵامی ئه‌و ده‌وڵه‌ته ئورووپاییانه ئه‌وه ده‌بێ كه گه‌ر گیانی ئه‌و كه‌سانه‌تان به‌لاوه گرنگه بۆ له وڵاته‌كه‌ی خۆتان ده‌ره‌تانی ژیانیان بۆ دروست ناكه‌ن تاكوو ڕێگای مه‌رگ نه‌گرنه به‌ر!
چیرۆكی بێبایه‌خیی گیانی مرۆڤه‌كان و كه‌رامه‌تیان ته‌نیا تایبه‌ت نییه به سه‌رده‌می ''جاهلیه‌ت'' كه له‌سه‌ر بزنێک به سه‌دان كه‌سیان له یه‌كدی ده‌كوشت. به‌ڵكوو بێبایه‌خیی مرۆڤ و سووکكردنی كهرامتی له ئێستادا له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست زۆر زۆر دڕندانه‌تر و دزێوتر له هه‌موو سه‌رده‌مێكی مێژوو به‌ڕێوه ده‌چێ!
له‌م ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاسته‌دا له‌سه‌ر چكۆله‌ترین جیاوازییه ئایینی و زمانی و كهلتوورییهكان، لافاوی خوێن ههڵدهستێندرێ و ئه‌مبه‌ر و ئه‌وبه‌ری لافاوهكهش چه‌پڵه بۆ خوێنرێژه‌كان لێ ده‌ده‌ن.
هه‌ر له‌م سه‌رده‌مه‌دا لایه‌نگرانی پاشایی له‌م ئێرانه وێرانه‌دا، خۆیان ئاواره و ده‌ربه‌ده‌رن به‌ڵام چه‌پڵه بۆ سوپای پاسداران لێ ده‌ده‌ن كه هێز ڕه‌وانه‌ی كوردستان ده‌كا و شاخ و شاری كوردستان ده‌سووتێنێ و منداڵ ده‌كوژێ!
هه‌ر له‌م سهردهمشدا، ڕێژیمێک كه ئیددیعا ده‌كا مووشه‌كی ماهوارهبهر و هایپرسۆنیكی دروست كردووه!! به‌ڵام له مه‌زاری ژینا و كیانی پیرفه‌له‌ک و شه‌هیدانی دیكه‌ی ئه‌م شۆڕشه ده‌ترسێ و به‌ردی مه‌زاره‌كه‌یان ده‌شكێنێ!
ئه‌وه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستی گیرۆده‌ی دیكتاتۆری و فاشیزمه‌وه بایه‌خی نییه، ژیان و كهرامتی مرۆڤه و ته‌نیا و ته‌نیا ڕێگا ئه‌وه‌یه كه بیری به‌رته‌ریخوازی له‌نێو ببرێ و بیری به‌رابه‌ریی مرۆڤه‌كان جێی بگرێته‌وه؛ ده‌نا چاره‌نووسی هه‌میشه‌یی، كه‌شتیه نقومبووهكان له كه‌ناره‌كانی ئورووپا و كوشتاره بێ كۆتاییه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست له‌سه‌ر بزن و شته كهمبایهخهكانه!
وەرگیراو لە بەرنامەی هزرین