کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مامۆستایەکی ئایینیی کورد لە پیرانشار لە مزگەوت دەر کرا

09:39 - 29 جۆزەردان 2723

مامۆستایەکی ئایینیی کورد بە ناوی مامۆستا سەید محەممەد ئەمین پارسا، پێشنوێژی مزگەوتی شارەکی پیرانشار بە بڕیاری سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەم مزگەوتە دەر کرا.

''کوردپا'' ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی جۆزەردان، لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاوی کردەوە، مامۆستا سەید محەممەد ئەمین پارسا، بەهۆی پاڵپشتی لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە مزگەوتی شارەکی پیرانشار لەلایەن سپای پاسدارانەوە دەر کراوە.

دەرکرانی مامۆستا سەید محەممەد ئەمین بە بڕیاری سپای پاسداران، لەلایەن مۆرەکانی ئەم ڕێکخراوەی ڕێژیمی ئێران لە شارەکی پیرانشار جێبەجێ کراوە و ئەم کارە ناڕەزایەتیی بەشێک لە دانیشتووانی ئەم شارەکەی بەدواوە بووە.

مامۆستا سەید محەممەد ئەمین پارسا، لە دەرکردنی بەیانییەی زانایان و مامۆستایانی شاری پیرانشار و دەوروبەری لە پاڵپشتی لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بەشدار بووە.