کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆکردنەوەی واژۆ بۆ هەڵوەشاندنەوەی حوکمی مامۆستا لوقمان ئەمینی

11:31 - 3 پووشپەڕ 2723

بەشداربووانی نوێژی هەینی لە مزگەوتی چواریاری نەبیی شاری سنە، بۆ پشتیوانی لە مامۆستا لوقمان ئەمینی واژۆیان کۆ کردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ''چاونیوز''، ڕۆژی هەینی ٢ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢، بەشداربووانی نوێژی هەینی لە مزگەوتی چواریاری نەبیی شاری سنە، بۆ پشتیوانی لە مامۆستا لوقمان ئەمینی و داوای هەڵوەشاندنەوەی حوکمی قورس لە دژی ناوبراو، واژۆیان کۆ کردەوە.

ماموستا لوقمان ئەمینی، پێشنوێژی هەینیی مزگەوتی چواریاری نبی لە شاری سنە، بەهۆی پشتیوانی لە خەڵک لە کاتی ڕاپەڕینی سەرتاسەریدا لەلایەن دادگای تایبەتی ڕۆحانییەت لە هەمەدان بە ١١ ساڵ زیندان، دوورخستنەوەی بۆ ئەردەبیل بۆ ماوەی دوو ساڵ، ئەستاندنەوەی جلوبەرگی مامۆستایەتی و قەدەغەکردنی وتاری هەینی، مەحکووم کراوە.

ئەم کەسایەتییە ئایینییە ڕۆژی دووشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠١، لە جادەی نێوان سنە - مەریوان و لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لەگەڵ مامۆستا "ئیبراهیم کەریمی" نەنەڵە، دەسبەسەر کرا و ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕەشەمە، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی دادگاییکردنەکەیان ئازاد کران.