کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سڕینەوەی وشەی "شەهید" لەسەر کێلی گڵکۆی یەکێک لە شەهیدانی شۆڕشی ژینا لە مەهاباد

10:11 - 4 پووشپەڕ 2723

دەستوپێوەندییەکانی ڕێژیمی ئێران لە شاری مەهاباد، لە هەوڵێکی تێکدەرانەدا، وشەی "شەهید"یان لەسەر کێلی گڵکۆی ئازاد حوسێن‌پووری سڕیوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی "کوردپا"، دەستوپێوەندییەکانی ڕێژیمی ئێران لە درێژەی کردەوە قێزەونکانیان بۆ تێکدانی گڵکۆی شەهیدانی شۆڕشی ژینا، وشەی "شەهید"یان لەسەر کێلی گڵکۆی شەهید ئازاد حوسێن‌پووری، سڕیوەتەوە.

کوردپا ڕایگەیاند، چوار ڕۆژ پێش ئێستا بە بنەماڵەی حوسێن‌پوورییان ڕاگەیاندووە کە وشەی "شەهید"، لەسەر کێلی گڵکۆی کوڕەکەیان سڕدراوەتەوە.

ئازاد حوسێن‌پووری، پزیشکی ددان و خۆپیشاندەری دانیشتووی مەهاباد، شەوی پێنجشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠١، لە ڕەوتی ڕاپەڕینی خەڵکی شاری مەهاباد دژی ڕێژیمی ئێران بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان شەهید کرا.

لە ئێستادا گڵکۆی شەهیدانی شۆڕشی ژینا بووەتە مەکۆیەک بۆ پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان و درێژەدانی شۆڕش بە دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بۆیە هەتا ئێستا ڕێژیم لە ڕێگەی دەستوپێونەدییەکانی خۆیەوە چەندین جار لە هەوڵی قێزەوندا، گڵکۆی شەهیدانیان تێک داوە.