کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکردنی مێرمنداڵێکی ١٦ ساڵە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە

16:58 - 4 پووشپەڕ 2723

لە درێژەی بانگکردن و دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستان و ئێران، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵەی خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی "کوردپا"، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٤ پووشپەڕی ١٤٠٢ هەتاوی، مێرمنداڵێکی ١٦ ساڵە بە ناوی "سینا حەیدەری"، کوڕی جەمیل و خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هێزەکانی ڕێژیم بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی باوکی ئەو مێرمنداڵە کوردە و دەسبەسەریان کردووە.

سەرەڕای سەردانی باوکی سینا حەیدەری بۆ ئیدارەی ئیتلاعات و دادسەرای ڕێژیم لە سەقز، لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە، لە هۆکار و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی سینا حەیدەری، زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.