لە درێژەی خۆپیشاندانەکان دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئاکسیۆنێکی چەند کاتژمێری لە شاری کۆڵنی ئاڵمان بەڕێوە چوو.
رۆژی شەممە ڕێكەوتی ٣ی پووشپەڕ، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران و حیزبی چەپی ئێران و چەند لایەنێکی دیکە، بۆ پشتیوانی لە شۆڕشی ژینا، ئاکسیۆنێکی ١٠ کاتژمێرییان بەڕێوە برد.
ئاکسیۆنەکە بە هەڵکردنی چادر، دانانی وێنەی شەهیدان و زیندانییانی سیاسی و وێنەی شەهیدانی لەسێدارەدراو دەستی پێ کرد.
لەم ئاکسیۆنەدا بەشداران دژایەتیی خۆیان لەگەڵ سیاسەتی میلیتاریزەكردنی كوردستان و هەڕەشەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە حیزبەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و لەسێدارەدرانی ئازادیخوازان، دەربڕی.
لە درێژەی ئاكسیۆنەكەدا پەیامی هاوبەشی هێز و لایەنە سیاسییەکانی بەشداربوو لەلایەن تریفە حەسەنپوور خوێندرایەوە.
ئاكسیۆنەکە كاتژمێر ١٠ی بەیانی تا ٨ی شەو درێژەی كێشا.