کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ڕێژیمەوە

10:08 - 6 پووشپەڕ 2723

سوورەیا قەیتەرانی، خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ژووری هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات، ڕۆژی دووشەممە ٥ی پووشپەڕی ۱٤۰۲ی هەتاوی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی سوورەیا قەیتەرانی لە گوندی "کانی مەلا"ی سەر بە شاری پیرانشار و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بە شێوەی توندوتیژی و دڕندانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی سوورەیا و ماڵەکەشیان بەتەواوی پشکنیوە.

هەروەها سەدرەدین قەیتەرانی برای سوورەیا، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی جۆزەردانی ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە لەو شارە دەسبەسەر کرابوو.