کاک مستەفا هیجری، بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی جێژنی قوربانی لە موسوڵمانانی کوردستان و ئێران کرد.
دەقی پەیامەکە بەم شێوەیەیە:
هاونیشتمانییانی وشیار و خەڵکی بەئەمەگی کوردستان!
بەبۆنەی هاتنی جێژنی قوربان، جێژنی موسوڵمانانی جیهان، پیرۆزبایی ئەم بۆنەیە لە هەموو خەڵکی ئیماندار و موسوڵمانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەکەم.
ئەم جێژنە لە کاتێکدا بەڕێوە دەچێت کە لە کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵات و هەرێمە نەتەوییەکانی دیکەی جوغرافیای ئێران، بەشێک لە بنەماڵەکان بەهۆی ستەم و کوشتاری دەزگای سەرکوتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، داخداری لەدەستدانی ڕۆڵە ئازیزەکانیانن. تا دێت، بەهۆی سیاسەتی چەوت و دەسەڵاتی خۆسەپێنی ئەم ڕێژیمە، زەبروزەنگ و سەرکوتی هەمەلایەنەی ئازادیخوازان پەرە دەستێنێت. لە دۆخێکی وەهادا، پێویستە ڕیزەکانی خەبات دژی ئەم ڕێژیمە پتەوتر و فراوانتر بکرێت تاکوو دواڕۆژێکی ئازاد و دوور لە سەرکوت و چەوساندنەوە بێتە دی.
بە هیوای جێژنی ڕزگاریی هەموو نەتەوە بندەستەکان.
مستەفا هیجری
بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
سێشەممە ٦ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی