کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەدەستدانی بینایی بریندارێکی "ڕاپەڕینی ژینا" لە شاری ئاودانان

10:33 - 9 پووشپەڕ 2723

لاوێکی کوردی خەڵکی شاری ئاودانان بە ناوی سەجاد ڕەحمەتی کە لە ڕەوتی سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییە جەماوەرییە سەرانسەرییەکانی ساڵی ڕابردوودا چاوی چەپی بریندار ببوو، بینایی ئەو چاوەی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو"، سەجاد ڕەحمەتی، لاوی تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی شاری ئاودانانی سەر بە پارێزگای ئیلام، کە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ساڵی ڕابردووی ئەم شارەدا بریندار ببوو، بەهۆی قووڵیی برینەکەیەوە ناچار بووە چاوی چەپی هەڵکۆڵێت و بۆ هەمیشە بینایی لەدەست داوە.

سەجاد ڕەحمەتی سەرەڕای برینداربوون و لەدەستدانی بینایی چاوی ڕاستی، ئێستاش وەک ستافی دووکانێکی چاککردنەوەی ماشین، بەردەوام کاری ڕۆژانەی خۆی ڕاپەڕاندووە.

ئەم لاوە کوردە ئێوارەی ٢٥ی ڕەزبەر، لە گۆڕەپانی بەسیجی شاری ئاودانان لەنێو ئاپۆرای جەماوەریی ناڕەزایەتییەکاندا بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەموچاوی بریندار ببوو.

شایانی باسە کە لە ڕەوتی ڕاپەڕینی ژینا لە کوردستان و ئێران، بە دەیان خۆپیشاندەر بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم و بەرکەوتنی گولـلەی ساچمەیی، چاوی خۆیان لەدەست دا.