کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم لە سنووری بانە

09:43 - 15 جۆزەردان 2723

هوشیار حەسەن‌زادە، خەڵکی بانە لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری زڵەی بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی کوردپا، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٥ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە ناوی "هوشیار حەسەن‌زادە"، پاش ئەوەیکە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە لە سنووری زڵە ڕاستەوخۆ تەقەی لێ دەکرێت، بەهۆی قورسیی برینەکانییەوە لە نەخۆشخانەی بانە گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو سەر و سینگی لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە کراوەتە ئامانج.

هوشیار پاش برینداربوونی بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی بانە گواسترابووەوە، بەڵام بەهۆی قورسیی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا.